٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شێخ شامۆ: حکوومەتی هەرێم ڕەچاوی تایبەتمەندی ئێزدییان دەکات

سەرچاوە: KDP.info

دهۆک-KDP.info- ڕاوێژکاری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئێزدییەکان هیوا و ئۆمێدی گەورەیان بە کابینەی تازەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەیە، بۆیەش بە پێویستی دەزانن پشکدارییەکی کارایان هەبێت.

شێخ شامۆ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت: "ئێزدییەکان هیوای گەورەیان هەیە بۆ وەرگرتنی پۆستە خۆجێییەکانی پارێزگای دهۆک، بۆیەش بڕوامان هەیە ئەم حکوومەتە مامەڵەیەکی جوان لەگەل ئێزدییەکان دەکات."

گوتیشی: "ئێمە لەو بڕوایەداین لە پۆست و پلەکاندا ڕەوچاوی تایبەتمەندیی ئێزدییان دەکرێت، بۆیەش لە هەوڵی ئەوەداین ئەو مەغدوورییە ڕاست بکەینەوە کە ئێزدییان هەستی پێ دەکەن."

کــاروان بــاعەدری

 

هەواڵی پەیوەندیدار