٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
شرۆڤه‌ و بۆچوون

چ پەیامێك لە كولانەوەی‮ ‬برینەكاندایە؟

سەرچاوە: KDP.info

كەریم قادر
ئەوەی‮ ‬یەك تۆز كوردایەتی‮ ‬و مرۆڤایەتی‮ ‬رەچاو بكات،‮ ‬ئەستەمە زمانی‮ ‬گۆ بكات باسی‮ ‬قۆناغی‮ ‬شەڕی‮ ‬براكوژی‮ (‬1994‮-‬1998‮)‬ بكاتەوە،‮ ‬چونكە زەرەرمەندی‮ ‬یەكەم تێیدا میللەتی‮ ‬كورد بوو‮. ‬قۆناغێك بوو تێپەڕیووە و‮ ‬كولانەوەی‮ ‬ئەو برینە ساڕێژ بووەش بە هیچ‮ ‬كڵۆجێ خزمەت ناكات‮. ‬ئاوها قۆناغێكیش تەنها بە كورد پەیوەست نییە،‮ ‬لە مێژووی‮ ‬گەلان و دەوڵەتانی‮ ‬جیهاندا نموونەی‮ ‬ئەو شەڕانە زۆرن‮. ‬ئەو قسەیەشم پاساو هێنانەوە نییە بۆ بە رەوا ناسینی‮ ‬قۆناغەكە،‮ ‬بەلكو لەسەر ئەو بنەمایە سەرچاوەی‮ ‬گرتووە،‮ ‬كە گەلی‮ ‬كوردیش بەشێكە لە كۆمەڵگەی‮ ‬مرۆڤایەتی‮ ‬و زۆرجار بەرژەوەندییەكان خۆیان دەخەنە سەرووی‮ ‬هەموو پرەنسیپێكەوە‮.‬
لەم روانگەیەوە،‮ ‬بە تایبەتی‮ ‬لەم دۆخە هەستیارەی‮ ‬كە عێراق و ناوچەكەی‮ ‬گرتۆتەوە دەبێ كێ هەبێت ئەو جورئەتە بەخۆی‮ ‬بدات ئەو قەتماغە وشك بووەوە لابدات؟‮ ‬یا بە لابردنی‮ ‬چ قازانجێك بە نەتەوەكەی‮ ‬دەگەیەنێ،‮ ‬كە لەیەك كاتدا هەم دەرفەتی‮ ‬لەپێشە،‮ ‬هەم مەترسی؟ واتە ئەمڕۆ لە هەر كات زیاتر پێویستی‮ ‬بە خۆ ئامادەكردنە نەك گەشانەوەی‮ ‬ژیلەمۆی‮ ‬كوژاوە‮.‬
ئەوانەی‮ ‬لە بیانوون،‮ ‬هەمیشە لە خەون و خەیاڵی‮ ‬دووبارەبوونەوەی‮ ‬ئەو قۆناغە نەویستراوەن‮. ‬هەر بۆیە بێ رەچاوكردن و هەستیاری‮ ‬دۆخەكە بە پێی‮ ‬ویستەكانیان،‮ ‬كە زۆر شەخسین بە دوای‮ ‬كولانەوەی‮ ‬برینەكان و تێكەڵكردنی‮ ‬پرسەكانن‮. ‬دەنا خۆشیان دەزانن‮ ‬یەك تاكە زیندانی‮ ‬سیاسی‮ ‬بە مانا راستەقینەكەیەوە لە هەرێمی‮ ‬كوردستان بوونی‮ ‬نییە‮. ‬ئەگەر مەبەست بێسەروشوێنانی‮ ‬قۆناغە نەویستراوەكەیە،‮ ‬هەردوو لایەنە بەشداربووەكە لە رێگەی‮ ‬لیژنەی‮ ‬تایبەت بەو پرسە لە هەوڵی‮ ‬یەكلایكردنەوەن،‮ ‬كە تایبەتە بە خۆیان و كەسوكاری‮ ‬ئەو بێسەروشوێنانە‮. ‬خۆ ئەگەر مەبەست ئەو تیرۆریست و گومان لێكراوانەیە،‮ ‬كە لە رۆژگارێكدا بوونەتە هۆكاری‮ ‬شەهیدكردنی‮ ‬هاووڵاتیانی‮ ‬مەدەنی‮ ‬و شێواندنی‮ ‬ئارامی‮ ‬و ئاسایشی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬ئەوەیان پەیوەستە بە دادگاكانی‮ ‬كوردستان و مافی‮ ‬گشتییەوە،‮ ‬هیچ پەیوەندییەكی‮ ‬بە زیندانی‮ ‬سیاسیەوە نییە‮.‬
بە دیوێكی‮ ‬دیكە وروژاندنی‮ ‬ئەو پرسە جگە لە دروستكردنی‮ ‬رق و كینە لەناو كۆمەڵگەدا چ سوودێك بە هاووڵاتیان دەگەیەنێ،‮ ‬كە هەر نایانەوێ گوێبیستی‮ ‬ببنەوە؟‮ ‬یا ئەو پەیامە مرۆڤایەتییە چییە،‮ ‬كە دەیانەوێ بیگەیەنن؟ بە تێڕوانین و بیركردنەوەی‮ ‬ئێمە ئەوانە بۆ خاتری‮ ‬ویستە شەخسیەكانیان خۆشیان لەم نزیكبوونەوە و لێك تێگەیشتنە نایەت،‮ ‬كە خەریكە بە هەوڵ و تێكۆشانی‮ ‬هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكان دێتەدی‮ ‬و ئەو بەستەڵەكە دەشكێنێ،‮ ‬كە بۆ رووبەروبوونەوەی‮ ‬پێشهاتەكان بە هەردوو باری‮ ‬پۆزەتیڤ و نێگەتیڤەوە پێویستییەكی‮ ‬نەتەوەییی‮ ‬و نیشتمانییە‮. ‬هاوكات بۆتە مایەی‮ ‬خۆشحاڵی‮ ‬هەموو ئەوانەی‮ ‬ئایندەی‮ ‬نەتەوەكەیان بەلاوە گرنگە‮.‬
بەو پێودانگەی‮ ‬سەرەوە بێت هەوڵی‮ ‬ئەوانە هەڵگیڕانەوەی‮ ‬ئەو واقیعەیە،‮ ‬كە لە هەرێمی‮ ‬كوردستاندا هەیە،‮ ‬كە جگە لە ناشیرینكردنی‮ ‬وێنەی‮ ‬میللەتەكەیان بۆ بەدیهاتنی‮ ‬ویستی‮ ‬شەخسی‮ ‬خۆیان هیچی‮ ‬دیكە نییە‮ ‬،‮ ‬چونكە لە بنەڕەتدا نە پەیامێكی‮ ‬مرۆڤایەتییە نە خزمەتێكیش بە دۆخەكە دەگەیەنێ‮.‬

هەواڵی پەیوەندیدار