كاروانی: تێكەڵكردنی دۆسیەكان نەگونجاوە.. دەبێت حیزبهكان بەرگری لە سیاسەتی حكوومەت بكەن

هەولێر-KDP.info- ئەبوبەكر كاروانی، سیاسەتمەداری كورد، ڕایدەگەیەنێت كە پێویستە ئەو حیزبانەی بەشداری لە حكوومەتدا دەكەن، پیشتیوانی حكوومەتەكە بن. دەشڵێ، دەبێ لێكتێگەیشتنێكی هاوبەش لە نێوان كەیسی بەغدا و كەركووك و پێكهێنانی حكوومەتی نوێدا هەبێت و دۆسیەكان تێكەڵ نەكرێن.
لەبارەی تێكەڵكردنی كەیسی كەركووك و بەغدا بە پێكهێنانی حكوومەتی نوێی هەرێمی كوردستان، ئەبوبەكر كاروانی، دەڵێ: "تێكەڵكردنی دۆسیەكان بۆ پێكهێنانی حكوومەت، نەگونجاوە، بۆیە دەبێت بە جۆرێك لە جۆرەكان تێگەیشتنێكی هاوبەش بۆ كۆی بارودۆخەكە لەسەرئاستی كوردستان و عێراق بێتە كایەوە و هیچ تێكەڵكردنێك نەبێت لە نێوان پێكهێنانی حكوومەتی هەرێم و پرسی ناوچە كوردستانییەكان و كەیسی بەغدا".
كاروانی، گوتیشی: "هەر حیزبێك كە بەشداریی حكوومەتی كرد، دەبێت پشتیوانی كارنامەی حكوومەتەكە بكات، پێویستە ئێمە لە كوردستان لێپرسراوێتی لە ئەستۆ بگرین، جا لە حكوومەت بین یان لەدەرەوەی حكوومەت، كاتێك بەشداری حكوومەت دەبین، لێپرسراوێتی و هەنگاوەكانی حكوومەت لە ئەستۆ بگرین، ئەگەرئۆپۆزیسیۆنیش بووین، لێپرسراوێتیی ئۆپۆزیسیۆنی وەربگرین، بەڵام بە مانای بێدەنگبوون نا لە بەرانبەر گەندەڵی و خراپبەكارهێنانی داهاتی وڵات، كە من دڵنیام بەرنامەی حكوومەت دژی گەندەڵی و بەفیڕۆدانی داهاتی گشتی دەبێت، بۆیە دەبێت ئەو حیزبانەی بەشداری حكوومەت دەبن، بەرگری لە سیاسەتی حكوومەتەكە بكەن".
عەزیز ڕەسووڵ




