٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

خەڵکی شنگال، شەوان مەترسیی داعش و بە ڕۆژیش هی حەشدیان لەسەرە

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info- شنگال پڕە لە هێز و لایەنی سیاسی، کەچی تا ئێستاش ڕەوشەکەی لە هەموو ڕوویەکەوە لەوپەڕی خراپیدایە. فەرماندەیەکی پێشمەرگەش دەڵێت، بە شەوان مەترسیی داعش و بە ڕۆژیش مەترسیی حەشد لە سەر خەڵکی شنگال هەیە.

شنگال، ئەو شارەیە کە بووەتە قوربانیی ململانێی لایەنە سیاسییە ناشەرعییەکان و ڕۆژانە خەڵک باجەکەی دەدەن. هەموو ڕۆژێکیش هێزە نایاساییەکان پێشلکاری بەرامبەر خەڵکی ئەو شارە دەکەن.
لەو بارەیشەوە، قاسم شەشۆ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "لە سنووری شنگال، بەتایبەت لە ناوچەی بەعاج و سنووری سووریا، کە لە ڕۆژئاوای شاری شنگالە، داعش لە خۆڕیکخستنەوەدایە."
شەشۆ دەڵێ: "بە پێی زانیارییەکانمان شەوان داعش لە چەندان ناوچەی سنووری بەعاج باڵادەستە، بە ڕۆژیش خەڵک لە حەشدی شەعبی دەترسن، چونکە سەرانە لە خەڵک وەردگرن و حەشدی عەشاییرین."
شەشۆ گوتیشی: ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ڕەوشی شنگال بەرەو خراپتر دەڕوات، چونکە ئەو هێزانە ڕۆژانە خەڵک سزا دەدەن و خەڵک لێیان بێزار بووە و بەرگەیان ناگرن. خەڵک چاوەڕێی گەڕانەوەی پێشمەرگەن."
دوای ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠١٧، شنگالیش یەکێک بوو لەو ناوچانەی کەوتە بەر هەڕەشەکانی حەشد، لەو کاتەوە تا ئێستا ڕەوشی ئەو شارە ناجێگیرە."

کــاروان بــاعەدری

 

هەواڵی پەیوەندیدار