٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پارتی، ساڵی دابێ ھەنگاوی كردەیی بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركووك دەنێین

سەرچاوە: KDP.info

 

كەركووك-KDP.info- ئەندامێكی شاندی پارتی بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركووك گوتی، بە فەرمانی سەرۆك بارزانی، لیژنەیەك بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركووك دروست كراوە و ھەنگاوی زۆر باشیش نراون.

شاخەوان عەبدوڵڵا، ئەندامی شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركووك، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "بە فەرمانی سەرۆك بارزانی، لیژنەیەكی سێ كەسی كە لە دكتور كەمال كەركووكی، شاخەوان عەبدوڵڵا و ئومێد سەباح پێك هاتوون، بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركووك دروست كراوە و تاوەكو ئێستاش چەندین كۆبوونەوەمان لەگەڵ لایەنەكان ئەنجام داون و ئەنجامی باشیشیان ھەبووە، هەروەها لەسەر ئاستی بەغدایش كاری باشمان كردووە".

عەبدوڵڵا گوتیشی: "كارمان كردووە بۆ ئەوەی ھێزە سەربازییەكان لە كەركووك دەربچن و بچنەوە دەرەوەی شار، هەروەها وەك ٢٠١٤ ھاوسەنگی دروست بكرێت و شكۆ بۆ بارەگا كوردییەكان بگەڕێتەوە، ئینجا ئێمە دەگەڕێینەوە بۆ كەركووك و دواتر ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك كۆ ببێتەوە و پاشان پارێزگارێكی بێلایەن دابنرێت تا ھەڵبژاردن دەكرێت".

دەشڵێ: "لەگەڵ بەغدا قسەمان كردووە و وەڵامیان ئەرێنی بووە و سەردانیشیان دەكەینەوە، هەروەها لە ساڵی نوێیشدا ھەنگاوی كردەیی بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركووك دەنێین".

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار