سەرۆکوەزیرانی ڤاتیکان ستایشی هەرێمی کوردستانی کرد

هەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی ڤاتیكان كۆبوویەوە و له دیدارێكدا سەرۆکوەزیرانی ڤاتیکان خۆشحاڵیی خۆی به سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان و دیداری سه‌رۆكوه‌زیران نیشان دا و ستایشی هه‌رێمی كوردستانی كرد بۆ جێگیركردنی بنه‌ماكانی پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی له‌نێوان پێكهاته‌كاندا و ڕۆڵى سه‌رۆكوه‌زیرانى له‌مباره‌یه‌وه به‌رز نرخاند، هه‌روه‌ها پشتگیریی ڤاتیكانی بۆ هه‌رێمی كوردستان دووپات كرده‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 27/12/2018 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له کاردینال پیترۆ پارۆلین سەرۆکوەزیرانی ڤاتیکان و شاندێكی یاوەری کرد.
له دیدارێكدا خۆشحاڵیی خۆیان به سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان و دیداری سه‌رۆكوه‌زیران نیشان دا و ستایشی هه‌رێمی كوردستانی كرد بۆ جێگیركردنی بنه‌ماكانی پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی له‌نێوان پێكهاته‌كاندا و ڕۆڵى سه‌رۆكوه‌زیرانى له‌مباره‌یه‌وه به‌رز نرخاند، هه‌روه‌ها پشتگیریی ڤاتیكانی بۆ هه‌رێمی كوردستان دووپات كرده‌وه.

سوپاسی خه‌ڵك و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد بۆ پێشوازیكردنیان له ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره په‌نابه‌ران به‌تایبه‌تی ئاواره مه‌سیحییه‌كان و هه‌ردوولا به پێویستیان زانی به‌ر له گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ زێدی خۆیان، سه‌قامگیری و ئاسایش و خزمه‌تگوزاری له ناوچه‌كانیان فه‌راهه‌م بكرێن.
نێچیرڤان بارزانی سوپاسی سه‌ردانه‌كه‌ی كرد و دووپاتی كرده‌وه كریستیانه‌كان به‌شێكی گرنگ و سه‌ره‌كیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانن كه ڕه‌گ و ڕیشه‌ی دێرین و مێژووییان له‌م وڵاته هه‌یه و حكوومه‌تی هه‌رێم كاری جددی كردووه و به‌رده‌وام ده‌بێت له جێگیركردنی زیاترى بنه‌ماكانی پێكه‌وه‌ژیان و یه‌كترقبووڵكردن و ڕێزلهیهكترگرتن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له ڕووی په‌روه‌رده‌ییه‌وه گرنگییه‌كی زۆر به‌م بواره ده‌دات و هه‌نگاوی كرده‌یى له‌مباره‌یه‌وه هه‌ڵێناوه.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا دۆخى كریستییهكانهكان به‌گشتى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا، په‌ره‌سه‌ندنه سیاسییه‌كان و داهاتووی پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق باس كرا و جه‌خت له چاره‌كردنی كێشه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستووری عێراق كرایه‌وه. هه‌ردوولا كۆك بوون كه چاره‌سه‌رى سه‌ربازى بۆ له‌ناوبردنی توندوتیژی و تیرۆر به‌س نییه، به‌ڵكو پێویسته له‌ڕووی فكری و په‌روه‌رده‌یی و كولتوورییه‌وه ڕێگرى له توندوتیژى و تیرۆر بكرێت.
تاوتوێكردنى دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و پێشهاته‌كان له سووریا به‌تایبه‌تى، به‌شێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو.




