هەڵەبجە دابینکردنی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کەسوکاری شەهیدان بەردەوامە

هه‌ڵه‌بجه-KDP.info - پارتی دیموكراتی كوردستان به‌رده‌وامه له دابینكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان. له درێژه‌ی ڕاده‌ستكردنی یه‌كه‌کانی نیشته‌جێبوونی كه‌سوكاری شه‌هیدان له هه‌ڵه‌بجه، ئه‌مڕۆ 27-12-2018 له مەڕاسیمێكدا لقی 12ی پارتی 30 یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونی ڕاده‌ستی خانه‌واده‌ی شه‌هیدان كرد.
به‌سام عه‌لی، به‌رپرسی لقی 12ی پارتی له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "له درێژه‌ی دابینكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانی پارتی له سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، ئه‌مڕۆ توانیمان 30 یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون دابه‌ش بكه‌ین به‌سه‌ر كه‌سوكاری شه‌هیداندا".
عه‌لی ئاماژه‌ی به‌وه كرد: "له ماوه‌كانی ڕابردوو توانراوه 60 یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون ته‌سلیم به خانه‌واده‌ی شه‌هیدان بكرێت، ئه‌مڕۆش 30 كلیلی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونمان بەسەر كه‌سوكاری شه‌هیداندا دابه‌ش كرد".
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی کە بڕیار له‌سه‌ر دروستکردنی چه‌ند یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ كه‌س و كاری شه‌هیدان دراوه، به‌رپرسی لقی 12ی پارتی له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه گوتی: "بڕیار له‌سه‌ر 250 یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون دراوه، تا ئێستا 90 یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون ته‌واو بوونه و ڕاده‌ستی كه‌سوكاری شه‌هیدان كراوه، به‌رده‌وامیش ده‌بین له ته‌واوكردنی یه‌كەکانی نیشته‌جێبوونی شه‌هیدان".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی، ئه‌وەیشی خسته ڕوو: "ئه‌و خانوانه به فه‌رمانی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی و له بوودجه‌ی تایبه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان ته‌رخان كراون و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی سنووری لقی 12ی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌گرێته‌وه".
هێڤیار هه‌ڵه‌بجه‌یی




