٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەرپرسێکی دیکەی کورد لە کەرکووک لە پۆستەکەی لادرا

سەرچاوە: KDP.info

کەرکووک-KDP.info- بەرپرسێکی دیکەی کورد لە پارێزگای کەرکووک  لە پۆستەکەی دوور خرایەوە و کەسێکی بەڕەگەز عەرەب لە شوێنەکەی دانرا.

لە نووسراوێکی وەزارەتی وەرزش و لاوانی حکوومەتی عێراقدا، کە ئیمزای وەزیری لەسەرە هاتووە "ناسح جابر عەلی، بەڕێوەبەری وەرزش و لاوانی پارێزگای کەرکووک لە پۆستەکەی دوور خراوەتەوە کە کەسێکی کوردە و لە شوێنی ئەو، کەسێکی عەرەب دانراوە بە ناوی ئەحمەد ڕەجەب داوود."

لەنوسراوەکەدا ھیچ ئاماژەیەک بە ھۆکاری دوورخستنەوەکەی نەدراوە و تەنیا باسی لادانی لە پۆستەکەی کراوە. ئەمەش لەکاتێکدایە، لە دوای ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە حکوومەتی عێراق پرۆسەیەکی تەعریبی لە شاری کەرکووک دەست پێکردووە و زۆرینەی بەرپرسانی کوردی لە پۆستەکانیان دوور خستووەتەوە و کەسانی بەڕەگەز عەرەب و تورکمانی لە شوێنیان داناوە .

بڵند ئیبراھیم 

هەواڵی پەیوەندیدار