٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حکوومەتی ھەرێم پشووەکانی سەری ساڵی ڕاگەیاند

سەرچاوە: KDP.info

 

ھەولێر-KDP.info- سەفین دزەیی، گوتەبێژی فەرمیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بەبۆنەی ھاتنی ساڵی نوێی زایینییەوە، پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە و ڕۆژانی پشووی فەرمی ڕاگەیاند.

سەفین دزەیی گوتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەبۆنەی سەری ساڵی نوێ ڕایگەیاند:" بەبۆنەی سەری ساڵی تازەی زایینیەوە پیرۆزباییەکی گەرم لە خانەوادەی شەھیدان و پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان و ھەموو ڕۆڵەکانی گەلەکەمان دەکەین ، بەو ھیوایەی ئەم ساڵە ببێتە مایەی خۆشگوزەرانی و سەقامگیری و دەرچوون لە گرفت و قەیرانەکان و دووپاتکردنەوەی پتەوتربوونی گیانی برایانەی نێوان ھەموو ڕۆڵەکانی گەلی کوردستان".

‎ڕایشیگەیاندووە: "بەم بۆنەیەشەوە بە ھاووڵاتیانی خۆشەویستی ھەرێمی کوردستان ڕادەگەیەنین ڕۆژانی ٣٠ و ٣١ ی ١٢ ی ٢٠١٨  و ٢٠١٩/١/١  واتا یەک شەممە و دووشەمە و سێ شەممە لە سەرجەم دام و دەزگاکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەبنە پشووی فەرمی و ڕۆژی چوارشەمە ٢٠١٩/١/٢ دەوامی فەرمی دەست پێدەکاتەوە".

 

هەواڵی پەیوەندیدار