٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەسروور بارزانی جەژنی لە دایکبوونی حەزرەتی مەسیح لە مەسیحییەکان پیرۆز دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  مەسروور بارزانی لە پەیامێکدا جەژنی لە دایکبوونی حەزرەتی مەسیح لە مەسیحییەکان پیرۆز دەکات و ھیوای جەژنێکی پڕ لە بەختەوەری و کامەرانیان بۆ دەخوازێ.

بە بۆنەی جەژنی لە دایکبوونی حەزرەتی مەسیح، گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم خوشک و برایانی مەسیحی لە کوردستان و عێراق و جیھان دەکەین و ھیوای جەژنێکی پڕ لە بەختەوەری و کامەرانیان بۆ دەخوازین.

کوردستان چۆن هەمیشە ناوەندی پێکەوەژیانی ئاشتیانەی ئایینی و نەتەوەییە، بەردەوامیش بێ جیاکاری پەناگە و مالێکی ئارام بووە بۆ هەموو ئەوانەی بەهۆی زوڵم و زۆردارییەوە پەنایان بۆی هێناوە .
لەم بۆنەیەدا هیوادارین ئاشتی و سەقامگیری لەسەرانسەری ناوچەکە بەرقەرار بێت بۆئەوەی زەمینەی پێشکەوتن و ئاوەدانی بڕەخسێت و کۆتایی بەو نەهامەتیانە بێت، کە ساڵانێکە بەرۆکی ناوچەکەی گرتۆتەوە.

مەسروور بارزانی
راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان
٢٤-١٢-٢٠١٨

 

هەواڵی پەیوەندیدار