٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شەشۆ: دوای ئاگادارکردنەوەی حەشدی شەعبی پێشمەرگەکانی ئێزدیخانیان ئازاد کرد

سەرچاوە: KDP.info

شنگال -KDP.info- فەرماندەی ھێزەکانی پێشمەرگەی ئێزدی گوتی، دوای ئەوەی حەشدی شەعبی ئاگادارکرانەوە پێشمەرگەکانی ئێزدیخانیان ئازاد کرد، بەڵام تا پەکەکە و حەشدی شەعبی لە شنگال بن، ناوچەکە ئارام نابێت.

قاسم شەشۆ، فەرماندەی ھێزی پێشمەرگەی کوردانی ئێزدی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕاگەیاند: "دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو حەشدی شەعبی ھێرشی کردە سەر پێشمەرگەی ئێزدیخان و ٢٤ کەسی لێ دەستگیر کردن، ئەمڕۆ ئاگادارمانکردنەوە و پێمان گوتن کە تا دەبێ ئازادیان بکەن، بۆیە نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئازادیان کردن و ئێستا گەڕاونەتەوە بارەگای خۆیان."

قاسم شەشۆ گوتیشی: "پێویستە چۆن داعش لەناو برا، ئەوھاش پەکەکە و حەشد لە شنگال دەربکرێن، چونکە تا ئەوان لە شنگال بن، ناوچەکە ئارام نابێت، بۆیە پێویستە ھەموو ھەوڵێک بدرێت بە زووترین کات دەربکرێن، ئەگەرنا دۆخەکە بەو شێوەیە بەردەوام دەبێت."

بڵند ئیبراھم

 

هەواڵی پەیوەندیدار