سەردانی چینوتوێژەکان بۆ سەر مەزاری نەمران بەردەوامە
__2018_12_24_h17m18s20__HK.jpg)
بارزان-KDP.info- سەردانی چینوتوێژەكانی هەرێمی كوردستان و پارچەكانی دیكە و وڵاتانی جیهان بۆ سەر مەزاری نەمران لە بارزان بەردەوامە و، ئەو شاندانەی سەردانی مەزاری نەمران دەكەن سۆز و پەیمان بۆ ڕێبازی پیرۆزی بارزانی نەمر و پارتی دووپات دەكەنەوە و باسی خەبات و تێكۆشانی بارزانی نەمر و كاكە ئیدریسی هەمیشە زیندوو دەكەن.
شاندێكی قوتابیانی زانكۆی دهۆك، بەشی گەشتیاری، سەردانی مەزاری نەمرانیان لە بارزان كرد، هەروەها شاندێكی "گرووپی پێشمەرگە سیمبولی شەهیدان" سەردانی مەزاری نەمرانیان لە بارزان کرد و دوای پێشوازیكردنیان لە لایەن نوێنەری سەرۆك بارزانی، تاجەگوڵینەیان لەسەر مەزاری نەمران دانا و باسی خەبات و تێكۆشانی بارزانی نەمریان كرد، كە زیاتر لە نیو سەدە خەبات و تێكۆشانی كردووە بۆ ئەوەی گەلی كوردستان بە ئازادانە بژی و بە مافە ڕەواكانی خۆی بگات.
شاندێكی "پارتی دیموكراتی كورد -سووریا "ش سەردانی مەزاری نەمرانیان لە بارزان كرد، لە كۆتاییدا كۆمەڵێك قوتابی زانكۆی سۆران بەشی زمانی ئینگلیزی سەردانی مەزاری نەمرانیان كرد و لە لایەن خەلات بارزانی، نوێنەری سەرۆك بارزانی و لێژنەی پێشوازی، پێشوازییان لێ كرا و باسیان لە خەبات و تێكۆشانی ئەو سەركردەیە كرد و باسیان لەو داستانانە كرد كە لەسەر دەستی بارزانی نەمر تۆمار كراون و كوردستانیان گەیاندووەتە ئەمڕۆ
ڕابین شێروانی

__2018_12_24_h17m18s1__HK.jpg)



