٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە مەخموور بۆردوومانکردنی داعش بەردەوامە

سەرچاوە: KDP.info

مەخموور-KDP.info- فەرماندەیەکی ھێزی پێشمەرگە لە سنووری مەخموور گوتی، ماوەی سێ ڕۆژە تۆپخانەکانی ئەمەریکا لە مەخموور، پێگەکانی داعش لە چیای قەرەچۆغ بۆردوومان دەکەن، بەڵام تا ئۆپەراسیۆنێک ئەنجام نەدرێت، داعش بنبڕ نابێت.

یادگار ئەحمەد، فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە میحوەری مەخموور، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ماوەی سێ ڕۆژە تۆپخانە و فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمەریکا بە بەردەوامی لە چیای قەرەچۆغ داعش بۆردوومان دەکەن و زیانی زۆریان پێ گەیاندوون و لە نیوەڕۆوە جارێکی دیکە دەستیان پێ کردووە و تا ئێستاش ھەر بەردەوامن."

یادگار ئەحمەد گوتیشی: "چەکدارانی داعش لە سنووری چیای قەرەچۆغ بە ٤٠٠ چەکدار مەزندە دەکرێن و تۆنێلی زۆریان لە چیاکەدا لێداوە، بۆیە بە تەنیا بە بۆردوومان بنبڕ ناکرێن و پێویستە ئۆپەراسیۆنی زەمینی ئەنجام بدرێت تاوەکو قەڵاچۆ دەکرێن."

ئەحمەد باسی لەوەش کرد: "ھێزەکانی ئەمەریکا ھەستیان بە مەترسیی داعش کردووە، بۆیە بەردەوام بۆردوومانیان دەکەن."

بڵند ئیبراھیم 

هەواڵی پەیوەندیدار