٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بە زه‌بری ھێز، بارەگای یەکێتیی مامۆستایان لە کەرکووک چۆڵ کرا

سەرچاوە: KDP.info
 
کەرکووک-KDP.info-  ئەندامێکی سکرتاریەتی یەکێتیی ماموستایانی کوردستان گوتی، پاش چەندان جار ھەڕەشەکردن لە یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان لە کەرکووک، دواجار بە بەکارھێنانی ھێز و چەک و بە بڕیاری پارێزگاری کەرکووک، بارەگاکە بە یەکێتیی مامۆستایان چۆڵ کرا.
 
١٥ساڵە بارەگای یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان لقی کەرکووک لەو شارە ھەیە، بەڵام لە دوای روداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر چەندان جار ھەڕەشە لە کورد دەکرێت کە ئەو بارەگایە چۆڵ بکەن.
ئەکبەر سدیق، ئەندامی سکرتاریەتی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت، ''گوێمان به‌ هه‌ڕه‌شه‌كلان نه‌دا و پێداگیریمان کرد چۆڵی ناکەین، بەڵام دواجار بە بڕیاری پارێزگاری کەرکووک، به‌ به‌كارهێنانی ھێز و چەک دژی یەکێتیی ماموستایان، ناچار بووین چۆڵی بکەین.''
 
ئەکبەر سدیق ده‌ڵێ، لەئێستادا بارەگاکە یەکێتیی مامۆستایانی عێراقی تێدایە و ''سه‌رباری داگیركردن، داوامان کرد کە کوردیش لە یەکێتیی مامۆستایانی عێراق بەشدار بێت، بەڵام ئەوان رەتیان کردەوە و تەنھا عەرەب و تورکمانیان بەشداری پێکرد.''
 
بڵند ئیبراھیم 
 

هەواڵی پەیوەندیدار