نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ كه‌ریم ئه‌سعه‌د ئه‌حمه‌د خان كۆ بووه‌وه

هه‌ولێر-KDP.info- له دیدادریدا له‌گه‌ڵ ڕاوێژكاری تایبه‌ت و سه‌رۆكی تیمی لێكۆڵینه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له تاوانه‌كانی ڕێكخراوی داعش له عێراق، نێچیرڤان بارزانی وێڕای خۆشحاڵی به ده‌ستپێكردنی كاری تیمی لێكۆڵینه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له تاوانه‌كانی ڕێكخراوی داعش له عێراق، هه‌موو هاوكاری و ئاسانكارییه‌كی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ كاره‌كانیان دووپات كرده‌وه.
سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 20/12/2018، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له ڕاوێژكاری تایبه‌ت و سه‌رۆكی تیمی لێكۆڵینه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له تاوانه‌كانی ڕێكخراوی داعش له عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له دیدارێكدا ئه‌حمه‌د خان خۆشحاڵیی خۆی به سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و تیشکی خسته سه‌ر كار و چالاكییه‌كانی تیمه‌كه‌یان كه به هاوكاریی هه‌ردوو حكوومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، كار بۆ دانانی نه‌خشه‌ڕێگایه‌ك بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌رکه‌کانی ده‌كه‌ن له چوارچێوه‌ی بڕیار و ڕاسپارده‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ده‌رباره‌ی کۆکردنه‌وه و دیکۆمێنتکردنی تاوانه‌کانی داعش و لێپرسینه‌وه و به‌دیهێنانی دادوه‌ری و سزادانی تاوانبارانی داعش.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان خۆشحاڵیی خۆی به‌و سه‌ردانه و ده‌ستپێكردنی كاری تیمی لێكۆڵینه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له تاوانه‌كانی ڕێكخراوی داعش له عێراق نیشان دا و هه‌موو هاوكاری و ئاسانكارییه‌كی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ كاره‌كانیان دووپات كرده‌وه.




