روونکردنەوەیەک لە نووسینگەی سەرۆک بارزانییەوە لهبارهی دیل و بێ سەروشوێنە کوەیتییەکانهوه

هولێر-KDP.info- نووسینگەی سەرۆک بارزانی ئهو ههواڵ و دهنگۆیانه ڕهت دهكاتهوه كه لەبارەی دیل و بێ سەروشوێنە کوەیتییەکانهوه بڵاو بووهتهوه و نووسینگهكهی لهسهر ناوی سهرۆك بارزانی جەخت دەکاتەوە، کە هەر کات زانیاری لەبارەی ئەم پرسە مرۆییە دەست بکەوێت، برایان لە وڵاتی کوەیت ئاگادار دەکاتەوە.
بەم دواییە هەندێ کەناڵی میدیایی و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە وڵاتی کوەیت، لەسەر زاری سەرۆک مهسعوود بارزانی باسیان لە هەندێ زانیاری لەبارەی دیل و بێ سەروشوێنە کوەیتییەکان کردووە، لە یەکێک لە کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکانی ئەو وڵاتەوە راگەیاندنکارێک بە ناوی نەجم عەبدولکەریم ئاماژەی بەوەدابوو، گوایە لە سەروبەندی رووخاندنی رژێمی بەعس، سەرۆک مسعود بارزانی پێی راگەیاندووە کە زانیاری لایە لە هەندێ شوێن لە هەرێمی کوردستاندا، دیل و بێ سەروشوێنە کوەیتییەکانی لێ نێژراوە.
لەکاتێکدا سەرۆک مهسعوود بارزانی ئەو هەواڵە بە ناڕاست ناو دەبات و ئەو زانیارییەی بە ناوییەوە بڵاو کراوەتەوە بەتەواوی رەت دەکاتەوە. جەخت دەکاتەوە کە هەر کات زانیاری لەبارەی ئەم پرسە مرۆییە دەست بکەوێت، برایان لە وڵاتی کوەیت ئاگادار دەکاتەوە. ئاماژەش بەوە دەدات لەم رووەوە کوردانی عێراق هەمان خەم و ئازاریان هەیە، کە ژمارەیەکی زۆر دیل و بێ سەروشوێن لەسەر دەستی رژێمی رووخاو بە چارەنووس نادیاری ماونەتەوە.
نووسینگەی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان
١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨




