کوردستانینێچیرڤان بارزانی: دەرفەتی وەبەرهێنان بۆ ئەڵمانیا دەرەخسێنین
سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- سەرۆکوەزیرانی کوردستان و وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشدا جەختیان لەپێوەندی نێوان هەرێم و ئەڵمانیا کردەوە. سەرۆکوەزیرانی کوردستان رایگەیاند کە دەرفەتی وەبەرهێنان بۆ ئەڵمانیا لە هەرێم دەرەخسێنین.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 18/12/2018، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له هایكۆ ماس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا هایكۆ ماس خۆشحاڵیی خۆی به سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و ڕۆڵی هه‌رێمى كوردستانى له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و حه‌واندنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره و په‌نابه‌ران و پێشكه‌وتنه به‌رده‌وامه‌كانی هه‌رێمى به‌رز نرخاند و هاوكاری و یارمه‌تیی وڵاته‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان و به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولاى دووپات كرده‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره و په‌نابه‌ران بۆ زێدی خۆیان پێویستی به ئاماده‌سازی و سه‌قامگیریی ناوچه‌كانیان هه‌یه و ئه‌م بابه‌ته‌ش جێگه‌ی بایه‌خى وڵاته‌كه‌یه‌تی و به پێویستی زانی هه‌موو لایه‌نه‌كان هاوكار بن تا كێشه‌كان چارسه‌ر بكرێن و ده‌رفه‌ت بۆ خه‌ڵكی عێراق به‌گشتی و به‌تایبه‌تی چینی لاوان دروست ببێت ژیانێكی باشتر به‌ڕێ بكه‌ن.
لای خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانى سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه‌كه و هاوكارییه‌كانی ئه‌ڵمانیای بۆ هه‌رێمی كوردستان كرد له بواره‌كانی مرۆیی و سه‌ربازی و كردنه‌وه‌ى ئه‌و ئابلووقه‌ى ساڵی ڕابردوو خرابووه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و هیوای به‌رده‌وامیی هاوكارییه‌كانی خواست، هه‌روه‌ها سه‌ردانی به‌رپرس و شانده باڵاكانی ئه‌ڵمانیای له كاته سه‌خته‌كاندا به نیشانه‌ی پشتیوانیی له هه‌رێمی كوردستان له قه‌ڵه‌م دا و خواستى هه‌رێمی كوردستانی بۆ بره‌ودانى زیاتر به په‌یوه‌ندییه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا دووپات كرده‌وه.
سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی ئه‌ڵمانیای كرد كه ژماره‌یه‌كى زۆری پێشمه‌رگه‌ى برینداری چاره‌سه‌ر كردووه و ئافره‌تانى ئێزدیى ڕزگاربووى ده‌ستى داعشی بۆ چاره‌سه‌رى بردۆته ئه‌ڵمانیا و ده‌رگاى به‌سه‌ر ژماره‌یه‌كى زۆرى په‌نابه‌رانى ئێزدی‌دا كردۆته‌وه، هه‌روه‌ها سوپاسی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌ڵمانیا له به‌غدا و كونسولخانه‌كه‌یان له هه‌رێمی كوردستان كرد كه ڕۆڵێكى به‌رچاو له پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ردوولادا ده‌بینین.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق و هه‌رێمى كوردستان و پێشبینییه‌كان بۆ قۆناغى داهاتوو، دۆخى ئاواره‌كان و دروستكردنی ئابوورییه‌كی به‌هێز بۆ عێراق، ئاماده‌ییى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ قۆناغى ئاوه‌دانكردنه‌وه له‌گه‌ڵ عێراق و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى، چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و داكۆكیكردن له‌سه‌ر پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یى، وه‌به‌رهێنان و سه‌رمایه‌گوزارى له هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كران.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و باڵیۆزی ئه‌ڵمانیا له عێراق و كونسولی ئه‌ڵمانیا له هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانى دیكه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێم ئاماده‌ی بوون، دۆخی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ش تاوتوێ كران، ئینجا له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شدا سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا باسیان له ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان كرد و وه‌ڵامی پرسیاری ڕۆژنامه‌وانانیان دایه‌وه.
له كۆنفڕانسه رۆژنامەوانییه هاوبەشه‌كه‌دا سەرۆکوەزیرانی کوردستان ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی راگەیاند کە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا دۆخی سیاسی کوردستان و عێراقیان تاوتووکردووە و سەردانی وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیایشی بۆ هەولێر بە پاڵپشتی و پشتیوانی ئەو وڵاتە بۆ هەرێمی کوردستان وەسفکرد.
سەرۆکوەزیران باسی لەوەکرد کە ئەڵمانیا لە شەڕی دژی داعش هاوکاری هەرێمی کوردستان بووە و هاوکات لە چاکسازیی وەزارەتی پێشەرگەیشدا ئەوان پشتیوان بوونە، لەگەڵ ئەوەی پشتیوانیان لە کوردانی ئێزدی کردووە.
نێچیرڤان بارزانی گوتیشی کە لە زۆربواردا دەیانەوێ لەگەڵ ئەڵمانیا زیارت پەرە بە پێوەندییەکانیان بدەن و ئاماژەیشی دا کە دەیانەوێ دەرفەتی وەبەرهێنان بۆ ئەڵمانیا برەخسێنن.
لای خۆیشیەوە هایکۆ ماس وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا وێڕای خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی بۆ هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بەوەکرد کە نێچیرڤان بارزانی رۆڵی گرینگی هەبووە لە چارەکردنی کێشەکاندا.
هایکۆ ماس ئاماژەی بە پرسی ئاوارەکان کرد و رایگەیاند، گەڕاندنەوەی ئاوارەکان پێویستی بە سەقامگیری هەیە، بۆ ئەو پرسەش ئەڵمانیا هاوکار و پشتیوان دەبێت.
هاوکات هەڵبژاردنی رابردووی پەرلەمانی کوردستانی بە گرینگزانی بە پرۆسەیەکی دیموکراسی وەسف کرد.