وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا گەیشتە هەولێر

هەولێر-KDP.info- هایكۆ ماس، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانیا، گه‌یشته شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان و بڕیاره له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستا ن كۆببێته‌وه‌و چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ست به ئه‌ڵمانیا و عێراق و هه‌رێمی كوردستان تاوتوێ بكه‌ن.
بڕیاره ئه‌مشه‌و له كوردستان بمێنێته‌وه‌و سبه‌ینێش چه‌ند چالاكییه‌ك ئه‌نجام بدات و چاوی به نوێنه‌رانی پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌وێت و كه‌مپێكی ئاواره‌كانیش به‌سه‌ر بكاته‌وه.
سه‌ردانه‌كه‌ی هایكۆ ماس پاش رۆژێكه له سه‌ردانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌ندا بۆ هه‌رێمی كوردستان و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان. رۆژی دووشه‌ممه 17/12/2018 وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا به سه‌ردانێك گه‌یشته شاری به‌غدای پایته‌ختی عێراق و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئه‌و وڵاته كۆبووه‌وه. پرسى به‌شداریكردنى ئه‌ڵمانیا له دووباره بنیاتنانه‌وه‌ى ناوچه زیان لێكه‌وتووه‌كان و پرسى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر و دۆسێی په‌نابه‌ران ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی گفتوگۆكان بووه.




