٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانی پێشوازی له‌ برێت مه‌كگۆرك کرد

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی پێشوازی له‌ برێت مه‌كگۆرك  كرد و له‌ دیدارەکەدا دوا پێشهاته‌كانی دۆخی ناوچه‌كه‌ و عێراق، پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق، پاڵپشتیی هێزه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌ پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق و حكوومه‌ته‌كه‌ی، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا و دانوستانه‌كانی نێوان هێزه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، تاوتوێ كران.

پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 17/12/2018  نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ برێت مه‌كگۆرك نوێنه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تیی شه‌ڕی دژی داعش و دۆگلاس سیلیمان باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق و كونسووڵی گشتیی ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ریان كرد.
له‌ دیدارێكدا دوا پێشهاته‌كانی دۆخی ناوچه‌كه‌ و عێراق، پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق، پاڵپشتیی هێزه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌ پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق و حكوومه‌ته‌كه‌ی، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا و دانوستانه‌كانی نێوان هێزه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، تاوتوێ كران.
مه‌كگۆرك له‌ پیرۆزبایی له‌  نێچیرڤان بارزانی كرد بۆ پاڵاوتنى بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ به‌ڕێزیان خواست.
لای خۆیه‌وه‌  سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه‌ی كرد و جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ دیالۆگی نێوان هێزه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه‌ و دووپاتی كرده‌وه‌ كابینه‌ی داهاتووی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن هێزه‌ سه‌ره‌كییه‌كانه‌وه‌ پێكده‌هێنرێت.
تاوتوێكردنی چه‌ند پرسێك ده‌رباره‌ى دۆخی ناوچه‌كه‌ و په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵییه‌كان‌، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداه‌ركه‌ بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار