سەرباری گوشاری پەیەدە خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان لەسەر ماڵەکانیان ئاڵا هەڵدەکەن
__2018_12_17_h17m27s55__HK.jpg)
دهۆک-KDP.info- سەرکردەیەکی ئەنەکەسە دەڵێ، سەرباری گوشاری پەیەدە خەڵکی ڕۆژاوای کوردستان لەسەر ماڵەکانیان ئاڵای کوردستان هەڵدەکەن.
ئەمڕۆ ڕۆژی ئاڵای کوردستانە و بەو بۆنەیەوە لە زۆر شوێنی جیهان چەندین چالاکی بەڕێوە دەچێت، بەڵام پەیەدە و هاوئاوازەکانی ڕیگە نادەن ئەنەکەسە لەو بۆنەیەدا چالاکییەکانی بەڕێوە ببات.
لەو بارەیەشەوە سلێمان ئۆسۆ، لە قامیشلۆی ڕۆژاوای کوردستان. بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''پەیەدە ڕیگە نادات لە ڕۆژی ئاڵای کوردستاندا چالاکی بکەین و ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ دووریی هەڵوێستی پەیەدە لە کورادیەتی."
گوتیشی: ''ڕاستە پەیەدە ڕیگە نادا لە ڕۆژی ئاڵای کوردستاندا چالاکیی بەرفراوان بەڕێوە ببەین، کەچی خەڵکی ڕۆژاوای کوردستان بە هەر شێوەیەک بێت لە ماڵی خۆیاندا ئاڵای کوردستان هەڵدەکەن و ئەو ڕۆژەیان بەرز ڕاگرت."
بە بەرچاوی دنیا و هەموو میدیاکانی جیهانەوە ساڵی ٢٠١٥ لە شاری گرکێلەکێی ڕۆژاوای کوردستان و لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا ئەنەکەسە بە بۆنەی ڕۆژی ئاڵای کوردستانەوە چالاکیی هەبوو، کەچی پەیەدە بە گازی فرمێسکڕێژ و پۆلیس و ڕشاندنی ئاو بەسەر خەڵکدا چالاکییەکەی تێک دا.
ئۆسۆ لەو بارەیەشەوە گوتی: ''لەبەر ئەوە خەڵک ترسییان لە پەیەدە هەیە، چونکە ئەوان خەڵک زیندانی دەکەن و ئازاریان دەدەن."
کــاروان بــاعەدری




