كەركووكی و خانه‌قینیه‌كان، رۆژی ئاڵای كوردستان بەرز ڕادەگرن

كەركووك-KDP.info- بەرپرسێكی پارتی لە كەركووك دەڵێ، بڕیارە ئەمڕۆ لە كەركووك وەك تەحەددایەك بۆ ئەو دۆخەی بەسەر شارەكەدا سەپێندراوە، یادی ئاڵای كوردستان بەرز ڕابگیردرێت.
عەدنان كەركووكی، ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی كەركووك _ گەرمیان پارتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، لە شاری كەركووك ھێزە عێراقییەكان مۆڵەتیان نەداوە بۆ ئەوەی یادی رۆژ ئاڵای كوردستان بكرێتەوە و ھیچ حیزبێك چالاكیی نابێت، بەڵام خەڵكی كەركووك وەك تەحەددایەك بۆ ئەو دۆخەی بەسەر شارەیاندا سەپێندراوە، بڕیاریان داوە لەو رۆژەدا جلی كوردی لەبەر بكەن، ئاڵای كوردستانیش بەرز بكەنەوە و لە چەند قوتابخانەیەكیش ئەو یادە دەكرێتەوە.
كەركووكی گوتیشی، كەركووك شارێكی كوردستانییە و بە داگیركردنی ناتواندرێت ناسنامەكەی بگۆڕدرێت و ھەر بە كوردستانی دەمینێتەوە، خەڵكی كەركووكیش لە بۆنە نەتەوەییەكاندا ئەوە دەسەلمێنن، بۆیە ئەمڕۆیش یادی ئاڵای كوردستان بەرز ڕادەگرن.

هاوكات له دوێنێ شه‌وه‌وه له خانه‌قین هاووڵاتییان ئاماده‌كارى بۆ ڕۆژى ئاڵاى كوردستان ده‌كه‌ن، به‌و بۆنه‌یه‌وشه‌وه شارۆكه‌ى خانه‌قینیان پڕ كردووه له ئاڵاى كوردستان.
خانه‌قین ناوچه‌یه‌كى كوردستانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستانه له ئه‌نجامى خیانه‌تى 16ى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى ڕابردوو كه‌وته ژێر ده‌ستى ده‌سه‌ڵاتى سه‌ربازى به‌غدا و میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى، سه‌تان پیشێلكارى له شاره‌كه ئه‌نجام درا و ئاڵاى كوردستان قه‌ده‌غه كرا، به‌ڵام ئه‌مشه‌و له‌لایه‌ن خۆبه‌خشانه‌وه به هه‌ڵكردنى ئاڵاى كوردستان وه‌ڵامى هه‌ڕه‌شه و ترسه‌كان درایه‌وه.





