سەرۆکوەزیران: ڕووداوی سوتانەکەی چەمچەماڵ لە ناخه‌وه هه‌ژاندمی

هەولێر-KDP.info- لە تویتێکدا ده‌رباره‌ی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردووی ماڵێك لە چه‌مچه‌ماڵ، سه‌رۆكوه‌زیران ڕایگەیاندووە، کاره‌ساتی ئاگرکه‌وتنه‌وه‌ی شه‌وی ڕابردووی چه‌مچه‌ماڵ "له ناخه‌وه هه‌ژاندمی."
دەقی تویتەکەی نێچیرڤان بارزانی ده‌رباره‌ی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردووی ماڵێكی چه‌مچه‌ماڵ:
کاره‌ساتی ئاگرکه‌وتنه‌وه‌ی شه‌وی ڕابردووی ماڵێکی چه‌مچه‌ماڵ که تیایدا سێ منداڵ گیانیان له ده‌ست دا و دایکیان به سه‌ختی بریندار بوو، له ناخه‌وه هه‌ژاندمی. هاوبه‌ش و هاوخه‌می خانه‌واده‌یانم. چی پێویست بێت، هاوکار ده‌بین. داواى ئاگایی و خۆپاراستنى باشتر له هاووڵاتیان ده‌كه‌م.




