١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستانئازادی، دیموکراسی، دادپەروەری
دەزگاکانی پارتی

راگەیاندنی پارتی سەرەخۆشیی لە خانەوادەی رۆژنامەنووس سەید محەمەد سەروچاوەیی دەکات

سەرچاوە: KDP.info

بەڕێزان خانەوادەی رۆژنامەنووس سەید محەمەد سەروچاوەیی

خەمباربووین بە بیستنی هەواڵی کۆچی دوایی رۆژنامەنووس و هەڤاڵی تێکۆشەر و وەفاداری پارتیمان (سەید محەمەد سەروچاوەیی). بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی لە بەڕێزتان و تەواوی خزم و دۆست و هاوکارانی خوالێخۆشبوو دەكەین و هاوبەشی خەمتانین. لە خوای گەورە داواكارین سەبوری و دڵنەوایی بە هەموو لایەك ببەخشێت و گیانی  کۆچکردویش بە بەهەشتی بەرین شاد بكات.

انالله‌ وانا الیه‌ راجعون

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی
پارتی دیموکراتی کوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار