ئەمڕۆ پڕۆژەیەكی هاوبەشی كوردستان-ڕووسیا دەكرێتەوە

هەولێر-KDP.info- پڕۆژەیەكی تەندروستی كە كۆمپانیایەكی كوردی - رووسیایی ئەنجامی دەدات، ئەمڕۆ دەستپێكی كارەكانی دەبێت و بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حكوومی و حزبی، پڕۆژەكە دەكرێتەوە.
سەعات چواری ئێوارەی ئەمڕۆ، لە كۆنفڕانسێكی رۆژنامەنووسیدا پڕۆژەی (رووسیا- كوردستان پرۆجیكت) دەكرێتەوە، كە پڕۆژەكە كۆمپانیایەكی كوردی - رووسیایی ئەنجامی دەدات و، بریتیە لە پڕۆژەی تەندروستی و پزیشكی بۆ پەرەپێدان لە بواری پزیشكی لە نێوان كوردستان و ڕووسیادا.
پڕۆژەكە بە ئامادەبوونی نوێنەرانی حكوومی و حزبی دەكرێتەوە و دواتر كۆنسووڵی ڕووسیا گوتارێك پێشكەش دەكات، چاوەڕوانیش دەكرێت لە ناوەڕۆكی گوتارەكەدا باس لە پەرەپێدانی پەیوەندیی نێوان كوردستان و رووسیا بكات.
بەپێی زانیاریی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئەم پڕۆژەیە لە پێداویستیی داودەرمان تا كردنەوەی نەخۆشخانە و هاتنی پزیشكی رووسیاییدا، خۆی دەبینێتەوە.




