بهسهر پهرشتى سهرۆك بارزانى مهكتهبی سیاسی پارتی كۆدهبێتهوه

ھەفتەی ڕابردوو شاندی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان لە ١١ و ١٢ـێ ١٢ـی ٢٠١٨ لەگەڵ ھەردوو شاندی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و خانەی ڕاپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان کۆ بوونەوە، تیایدا چەند بابەتێکی ھەستیار و گرنگ خرانە بەر باس و گفتوگۆ، سەبارەت بە پێکھێنانی کابینەی نۆیەم و چۆنیەتیی بەشدارییان، لایەنەکان کۆک بوون لەوەی کە قۆناغەکە و ھەلومەرجەکە یەکڕیزی و مشوورخۆریی ھەموو لایەکی پێویستە و دەبێت بە ئاراستەی جددی بۆ باشترکردنی بژێوی ژیانی خەڵکی کوردستان و ڕیفۆرمی پێویست لە بوارە جیاجیاکاندا بۆ دابینکردنی زیاتری سەقامگیری و دڵنیایی و بەھێزبوونی ھەرێم بۆ بەرگەگرتنی تەحەدییەکان، ھەنگاوی گونجاو ھەڵێنرێت.
بەپێی زانیارییەکان لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پارتی دیموکراتی کوردستاندا تاوتوێی پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەت و سەردانی لایەنە کوردستانییەکان لە گرنگترین تەوەرەکانی نێو کۆبوونەوەکە دەبن.
فایزە کۆیی




