٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەمڕۆ ڕێگای سحێلا و سبەینێش ڕێگای زوممار دەکرێتەوە

سەرچاوە: KDP.info


شنگال-KDP.info- بەڕێوەبەری ئاسایشی ڕۆژاوای شنگال گوتی، ئەمڕۆ بە شێوەیەکی فەرمی ڕێگای سحێلا بۆ شنگال کرایەوە و بڕیارە سبەینێش ڕێگای زوممار بکرێتەوە، بەڵام بە ھۆی نەبوونی ئەمنییەت لە دیوی ھێزە عێراقییەکانەوە کردنەوەی ڕێگاکان تەنیا بە ڕۆژ دەبێت و شەوانە دادەخرێن.

 

عەمید ئاشتی کۆچەر، بەڕێوەبەری ئاسایشی ڕۆژاوای دیجلە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "دوای ئەوەی سێ مانگ دانوستان لە نێوان ھەرێمی کوردستان و بەغدا بۆ کردنەوەی ڕێگاکان ئەنجام درا، دواجار ئەمڕۆ بە شێوەیەکی فەرمی ڕێگاکە بە ڕووی ھاووڵاتییاندا کرایەوە و ھاووڵاتییان ڕۆژانە دەتوانن لەو ڕێگەیەوە ھاتوچۆ بکەن."

 

عەمید ئاشتی کۆچەر گوتیشی: "ئەو ڕێگایە ڕۆژانە لە بەیانییەوە تاوەکو سەعات حەوتی ئێوارە کراوە دەبێت و شەوانە دادەخرێت، چونکە شەوانە ڕێگای دیوی ھێزە عێراقییەکان ھیچ ئەمنییەتی لێ نییە و ناتوانن کۆنترۆڵی بکەن، بۆیە ئەوکاتەی دەبێتە شەو دادەخرێن."

 

کۆچبەر باسی لەوەش کرد: "بڕیارە دوای کردنەوەی ڕێگای سحێلا سبەی بەفەرمیی ڕێگای زومماریش بکرێتەوە."

 

بڵند ئیبراھیم 

هەواڵی پەیوەندیدار