٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەسروور بارزانی و محه‌ممەد ئەلحەلبوسی کۆ بوونەوە

سەرچاوە: KDP.info

 

هه‌ولێر-KDP.info-  لە دیداری نێوانیاندا، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئامادەیی خۆی بۆ هەماهەنگی و هاوکاریی مەسروور بارزانی لە سەرۆکایەتیی کابینەی داهاتووی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.

ئەمڕۆ شەممە 15/12/2018، مەسروور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان پێشوازی کرد لە محه‌ممەد ئەلحەلبوسی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی فیدراڵ و شاندی یاوەری.
لە دیدارێکدا دواپەرەسەندن و ئاستەنگەکانی بەردەم پرۆسەی سیاسیی عێراق و پەیوەندی نێوان بەغدا و هەولێر تاوتوێ کران .
لە سەرەتای دیدارەکەدا سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هیوای سەرکەوتنی بۆ مەسروور بارزانی لە سەرۆکایەتیی کابینەی داهاتووی حکومەتی هەرێمی کوردستان خواست و ئامادەیی خۆی بۆ هەماهەنگی و هاوکاریی زیاتر دەربڕی.
هەر لەو دیدارەدا ئەرکی ئەم خوولەی ئەنجوومەنی نوێنەران لە بەدواداچوونی پرسەکان بە گشتی، بەتایبەتی پرسی بودجە و دابینکردنی بەشە بودجەی هەرێم بە شێوەیەکی دادپەروەرانە و مادەی 140 گفتوگۆی لەبارەوە کرا.
مەسروور بارزانی جەختی لەسەر خواستی هەرێمی کورستان بۆ چارەسەری گشت کێشەکان لە چوارچێوەی دەستووری عێراق کردەوە و ئاماژەی بەوە کرد، پێویستە بەربەستی کێشە لەمێژینەکان تێپەڕێنین و، بە جۆرێک چارەسەر بکرێن کە ئیتر رێگە لە دووبارەبوونەوەیان بگیرێت و تەنیا بەو شێوەیە دەتوانین بەرەو داهاتوویەکی گەش و پێشکەوتنی وڵات هەنگاو بنێین.
هەماهەنگی نێوان هێزە سیاسییەکان بۆ تێپەڕاندن و زاڵبوون بەسەر هەڕەشە ئەمنی و سیاسی و ئابوورییەکان تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار