٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بارەگای بارزانی، سەرەخۆشی لە شێخ عەدنان نەقشبەندی دەكات

سەرچاوە: KDP.info

 

بە ناوی خودای گەورە و میهرەبان

بەڕێز شێخ عەدنان نەقشبەندی

بە دڵگرانییەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی (شێخ لوقمان شێخ ئەحمەد نەقشبەندی)، برازای جەنابتانمان پێگەیشت.

هاوخەمی بەڕێزتان و خانەوادەی نەقشبەندییەكانین و سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوە و خزم و دۆست و موریدانی تەریقەتی نەقشبەندی دەكەین.

لە خودای گەورە داواكارین ئارامی و دڵنەوایی بە هەموو لایەك ببەخشێت و خوالێخۆشبووی برازاتان بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات.

 

اناللە وانا الیە راجعون

بارەگای بارزانی

هەواڵی پەیوەندیدار