٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نادیە موراد سەردانی پەرلەمانی كوردستانی كرد

سەرچاوە: KDP.info

 

هەولێر-KDP.info-  نادیە موراد، باڵیۆزی نیازپاكیی نەتەوەیەكگرتووەكان و خاوەنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بۆ ساڵی ٢٠١٨، سەردانی پەرلەمانی كوردستانی كرد و لە لایەن ڕێڤنگ محەمەد هرورى، بەتەمەنترین ئەندامی خولی هەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستانەوە وەك سەرۆكی یەكەمین دانیشتنی خولی پێنجەمی پەرلەمان و سەرۆك و نوێنەرى فراكسیۆنەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزووتنەوەى گۆڕان و پێكهاتەكانى توركمان و كلدان و ئاشوور و سریانەوە پێشوازیی لێ كرا.

 

سەعات ٢ى پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ پێنجشەمە ١٣/١٢/٢٠١٨، نادیە موراد، باڵیۆزی نیازپاكیی نەتەوەیەكگرتووەكان و خاوەنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بۆ ساڵی ٢٠١٨، سەردانی پەرلەمانی كوردستانی كرد و لە لایەن ڕێڤنگ محەمەد هرورى، بەتەمەنترین ئەندامی خولی هەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستانەوە وەك سەرۆكی یەكەمین دانیشتنی خولی پێنجەمی پەرلەمان و سەرۆك و نوێنەرى فراكسیۆنەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزووتنەوەى گۆڕان و پێكهاتەكانى توركمان و كلدان ئاشوور و سریانەوە پێشوازیی لێ كرا.

 

لە دیدارێكدا سەرۆكی یەكەمین دانیشتنی خولی پێنجەمی پەرلەمان و سەرۆك و نوێنەرى فراكسیۆنەكانی پەرلەمان كە ئامادەی دیدارەكە بوون، پیرۆزباییان لە نادیە موراد كرد بە بۆنەی وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بۆ ساڵی ٢٠١٨ و هیوای سەركەوتنیان بۆ خواست، ئامادەییی خۆیشیان بۆ هەموو جۆرە هاوكارى و پشتیوانییەك بۆ كار و چالاكییە مرۆییەكانی لە پێناو ئاشتەوایی و خزمەتكردنی قوربانییانی ئێزدی و گەیاندنی دەنگیان بە جیهان و هەوڵەكانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى تیرۆر و بەسزاگەیاندنی تیرۆریستانی داعش و بەجینۆسایدناساندنی كەیسی ئێزدییەكان دەربڕی و ڕۆڵی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستانیشیان لە ڕزگاركردنی شنگال و دەوروبەرى بەرز نرخاند.

 

لە بەرامبەردا نادیە موراد، باڵیۆزی نیازپاكیی نەتەوەیەكگرتووەكان و خاوەنی خەلآتی نۆبڵی ئاشتی بۆ ساڵی ٢٠١٨، وێڕای دەربڕینی سوپاسگوزاریى خۆی بۆ ئەو پێشوازییە، كورتەیەكی سەبارەت بە بەسەرهات و تراژیدیای خۆی و ئێزدییەكان لەسەر دەستی تیرۆریستانی داعش باس كرد و تیشكی خستەسەر هەوڵەكانی لە پێناو گێڕانەوەی ئارامی و ئاشتەوایی بۆ كۆمەڵگەی ئێزدییان و گێڕانەوەى ئاوارەكان بۆ زێدى خۆیان و پاراستنی سەقامگیری لەو ناوچانەدا.

 

لە كۆتاییی دیدارەكەشدا نادیە موراد، كۆپییەكی خەڵاتەكەی پێشكەش بە پەرلەمانی كوردستان كرد و سەرۆكی یەكەمین دانیشتنی خولی پێنجەمی پەرلەمانیش درعێكی پەرلەمانى كوردستانى وەك ڕێزلێنانێك بە نادیە موراد بەخشی.

 

هەواڵی پەیوەندیدار