٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەسروور بارزانی پێشوازی لە نادیە موراد کرد

سەرچاوە: KDP.info

 

هەولێر-KDP.info-  وێڕای پیرۆزبایی لێێ، مەسروور بارزانی داوای لە نادیە موراد کرد، توانای خۆی بەکار بهێنێت بۆ گەیاندنی نەهاماتیی ئێزیدییەکان بە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و سارێژکردنی برینەکان و دابینکردنی خزمەتگوزاری و ئاواکاری بۆ دەڤەرەکە.

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 13/12/،2018 مەسروور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان پێشوازی کرد لە نادیە موراد وەرگری خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی.

لەو دیدارەدا مەسروور بارزانی بەبۆنەی وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی پیرۆزبایی لە نادیە موراد کرد و هیوای خواست، توانای خۆی بەکار بهێنێت بۆ گەیاندنی نەهاماتیی ئێزیدییەکان بە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و سارێژکردنی برینەکان و دابینکردنی خزمەتگوزاری و ئاواکاری بۆ دەڤەرەکە.
هەروەها بۆچوونی خۆی لەمەڕ پاراستن و رۆڵی ئێزیدییان وەک بەشێکی رەسەن و دانەبڕاو لە گەلی کوردستان لە چوارچێوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ رێگەگرتن لە دووبارەبوونەوەی رووداوی هاوشێوە خستەڕوو و ئاماژەی بەوەدا، بە هاوکاریی لایەنە فەرمییە پەیوەندارەکان کار بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال و کردنەوەی رێگاکان دەکەین لەپێناو خزمەتی زیاتری ئەو دەڤەرە.

لەلای خۆیەوە نادیە موراد وێڕای سوپاسکردنی مەسروور بارزانی بۆ رەخساندنی ئەم دەرفەتە و بەهاناچوونەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پاراستن و یارمەتیدانی ئێزیدییان، دووپاتی کردەوە، کە هەموو هەوڵێکی خۆی دەدات نەهامەتی ئێزیدییان بە گشتی و کچ و ئافرەتانی رزگاربووی دەستی داعش بخاتە بەردەم سەرنجی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ بەسزاگەیاندنی تیرۆریستانی داعش.

هەواڵی پەیوەندیدار