٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانى و نادیا موراد، دۆخى ئێزدییان تاوتوێ ده‌كه‌ن

سەرچاوە: KDP.info


هەولێر-KDP.info-  لە دیداریدا لەگەڵ نادیا موراد، نێچیرڤان بارزانى، هه‌موو پشتگیرییه‌كى بۆ كار و چالاكییه مرۆییه‌كانى له‌پێناو ئاشته‌وایى و خزمه‌تكردنى قوربانیانى ئێزدى و گه‌یاندنى ده‌نگیان به‌ جیهان و، هه‌وڵه‌كانى بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆر و به‌سزاگه‌یاندنى تیرۆرستانى داعش و ناساندنى كه‌یسى ئێزدییان وه‌ك جینۆساید له‌ جیهان و پاراستنیان، دووپات كرده‌وه‌.

 


سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 13/12/2018، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ نادیا موراد خاوه‌نى خه‌ڵاتى نۆبڵى ئاشتى كرد.
له‌ دیدارێكدا نێچیرڤان بارزانى دووباره‌ پیرۆزبایى لێی كرد بۆ وه‌رگرتنى خه‌ڵاته‌كه‌ و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگیرییه‌كى بۆ كار و چالاكییه مرۆییه‌كانى له‌پێناو ئاشته‌وایى و خزمه‌تكردنى قوربانیانى ئێزدى و گه‌یاندنى ده‌نگیان به‌ جیهان، هه‌وڵه‌كانى بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆر و به‌سزاگه‌یاندنى تیرۆرستانى داعش و ناساندنى كه‌یسى ئێزدییان وه‌ك جینۆساید له‌ جیهان و پاراستنیان، دووپات كرده‌وه‌.

لاى خۆیه‌وه‌ نادیا موراد سوپاسى سه‌رۆكوه‌زیرانى كرد و پوخته‌یه‌كى ده‌رباره‌ى به‌سه‌رهات و تراژیدیاى خۆى و ئێزدیانى خسته‌ ڕوو و تیشكى خسته‌ سه‌ر هه‌وڵه‌كانى له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ى ئارامى و ئاشته‌وایى بۆ كۆمه‌ڵگه‌ى ئێزدى و ته‌واوى قوربانیانى ده‌ستى تیرۆر به‌گشتى، هه‌روه‌ها باسى له‌ دۆخى ئێستاى ئێزدییان و ناوچه‌ى شه‌نگال به‌تایبه‌تى كرد و داواى كرد حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕۆڵى خۆى له‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى شه‌نگال و ناوچه‌كانى دیكه‌ى ئیزدییان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئاواره‌كان و ژیان و پاراستنى سه‌قامگیرى له‌و ناوچانه‌، بگێڕێت.
له‌ دیداره‌كه‌دا نادیا موراد دانه‌یه‌ك له‌ كتێبه‌كه‌ى به‌ ناوى (دوایین كچ) كه‌ به‌ ئینگلیزى بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، به‌ دیارى پێشكه‌ش به‌ نێچیرڤان بارزانى كرد.

 

هەواڵی پەیوەندیدار