٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانی و وەزیری كاروباری مرۆییی پۆڵەندا كۆ بوونەوە

سەرچاوە: KDP.info

 

هەولێر-KDP.info- لە دیداریدا لەگەڵ وەزیری كاروباری مرۆییی پۆڵەندا، نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند، هەرێمی كوردستان لە ڕابردوو و ئێستا و داهاتوویشدا لەسەر پرەنسیپی پێكەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی بەردەوام دەبێت و زیاتر جێگیری دەكات.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە 12/12/2018، پێشوازی لە خاتوو بەیاتا كامپا، وەزیری كاروباری مرۆییی پۆڵەندا و شاندێكی یاوەری كرد.

لە دیدارێكدا، خاتوو كامپا سوپاسی خەڵك و حكوومەتی هەرێمی كوردستانی كرد بۆ پێشوازیكردن و حەواندنەوەی ئاوارە و پەنابەرانی دەستی تیرۆر و هاوكاریكردنیان و، هەوڵەكانی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی بۆ هاوكاریكردنی زیاتری ئاوارەكان بە پێویست زانی و ئامادەییی وڵاتەكەیشی لەوبارەیەوە نیشان دا، هەروەها پێكەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی لە هەرێمی كوردستاندا بەرز نرخاند و هەوڵەكانی حكوومەتی هەرێمی بۆ چارەكردنی كێشەكان، بە جێگەی ڕێز و پێزانین وەسف كرد.

لای خۆیەوە، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان سوپاسی ئەو سەردانەی كرد و هیوای خواست شاندی میوان لە میانی سەردانەكەیاندا‌ وێنەیەكی ڕوونیان لەسەر دۆخی هەرێم و  ئاوارەكان دەست كەوتبێت و دووپاتی كردەوە، كە هەرێمی كوردستان لە ڕابردوو و ئێستا و داهاتوویشدا لەسەر پرەنسیپی پێكەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی بەردەوام دەبێت و زیاتر جێگیری دەكات، هەروەها ستاییشی ڕۆڵی لایەنی نێودەوڵەتی كرد لە دروستكردنی متمانە بۆ ئاوارەكان تا لە وڵاتی خۆیان بمێننەوە.

لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا، نێچیرڤان بارزانی پوختەیەكی دەربارەی ڕووبەڕووبوونەوەی داعش و پاراستنی پێكهاتە جیاوازەكان لەلایەن خەڵك و حكوومەت و پێشمەرگەی كوردستانەوە‌ خستە ڕوو و، سوپاسی ڕێكخراوە ناحكوومییەكانی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی كرد بۆ هاوكاریكردنی ئاوارە و پەنابەران و، هیوای خواست پۆڵەندا لە یەكێتیی ئەورووپا هەوڵی زیاتر گەیاندنی دۆخی ئاوارە و پەنابەران بدات تا  بە هەموو لایەك ڕەوشی ژیانیان باشتر بكرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار