٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سوپاسالاری هەنگاریا: ساڵی دابێ هاوكارییەكانمان بۆ پێشمەرگە زیاتر دەكەین

سەرچاوە: KDP.info

 

هەولێر-KDP.info- سوپاسالاری هەنگاریا رایگەیاند، لە هاوكارییە سەربازییەكانیان بۆ هێزەكانی پێشمەرگە بەردەوام دەبن و ساڵی داهاتوویش زیاتری دەكەن.

شاندێكی سەربازیی هەنگاریا و وەزارەتی پێشمەرگە كۆ بوونەوە و، دواتریش لە پرێسكۆنفڕانسێكدا سوپاسالاری وڵاتی هەنگاریا، بۆ مێدیاكان رایگەیاند، لە هاوكارییەكانیان بۆ هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان بەردەوام دەبن.

سەبارەت بە بوونی تیرۆریستانی داعش لە هەندێ ناوچەی عێراق، گوتی كە ناتوانێت بە دیاریكراوی چۆنیەتیی بنبڕكردنی ئەو رێكخراوە بخاتە روو، بەڵام بە پێویستی زانی كە دەبێت هاوكاریی نێوان هێزەكانی پێشمەرگە و هەنگاریا هەبێت، گوتیشی: "پەرلەمانی ئێمە بڕیاری داوە كە سەربازانی هەنگاریا لە كوردستان بمێننەوە و بەردەوام بین لە راهێنانی هێزەكانی پێشمەرگە".

هۆكاری گرینگیدانی وڵاتی هەنگاریا بە هێزەكانی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستانیشی، بۆ پەیوەندیی ناوچەكە گەڕاندەوە، هەر بۆیەیشە لە تیێكشكاندنی داعشدا بەشدارییان لە هاوپەیمانیی دژ بە داعشدا كردووە.

سوپاسالاری هەنگاریا، جەختیشی لە بەردەوامیی هاوكارییەكانی وڵاتەكەی بۆ هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان كردەوە و ئاشكرایشكی كرد، لە ساڵی داهاتوودا دووسەد سەربازیان زیاتر دەكەن، جۆری هاوكارییەكانیشی باس كرد، وەك لە هاوكارییە سەربازییەكان و مەشقپێكردنیان و چاودێریی پزیشكیی پێشمەرگە بریندارەكانیش لە وڵاتی هەنگاریا دەكەن، گوتیشی: "نزیكەی ٢٥٠ تۆن چەك و زەخیرەی سەربازییامان بە هێزەكانی پێشمەرگە داوە، ئەوەیش گرینگە بێینە ئێرە و ئەو ئەزموونەی هەمانە، هێزەكانی پێشمەرگەی تێدا بەشداری پێ بكەین".

 

خێڵان بەختیار

هەواڵی پەیوەندیدار