نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی به‌ریتانیا كۆ بوونه‌وه

هەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی به‌ریتانیا له عێراق، وێڕای په‌ره‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان، دواپێشهاته سیاسی و ئه‌منییه‌كانی ناوچه‌كه و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدایان خستە بەر باسەوە.
سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 10/12/2018، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له جۆن وێلكس باڵیۆزی به‌ریتانیا له عێراق و شاندێكی یاوه‌ی كرد كه له لۆرد فرانسیس مۆد و مارتن وار كونسولی گشتیی به‌ریتانیا له هه‌رێمی كوردستان پێكهاتبوو.
له دیدارێكدا وێلكس باسی دواپێشهاته سیاسی و ئه‌منییه‌كانی ناوچه‌كه و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدای كرد و جه‌ختی له به‌رده‌وامیی پشتگیریی حكوومه‌تی به‌ریتانیا بۆ هه‌رێمی كوردستان و دیالۆگی هه‌ولێر ـ به‌غدا كرده‌وه، هه‌روه‌ها چاكسازییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانى به‌رز نرخاند كه ماوه‌یه‌كه له بواره جیاجیاكاندا ده‌ستی پێكردووه.
لای خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانى سوپاسی پشتگیری و هاوكارییه‌كانی به‌ریتانیای له ڕۆژه سه‌خته‌كاندا بۆ هه‌رێمی كوردستان كرد و پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی پرۆگرامی ڕابردووى حكوومه‌تی هه‌رێم و پرۆسه‌ی چاكسازی له داموده‌زگاكانی حكوومه‌تدا خسته ڕوو، هه‌روه‌ها به‌رده‌وامیی چاكسازییه‌كان و زیادكردنی سه‌رچاوه‌كانى داهاتى له كه‌رتی گشتی و تایبه‌تدا دووپات كرده‌وه.
تاوتوێكردنی چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به دۆخی ناوچه‌كه و په‌ره‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌ریتانیا و هه‌وڵه‌كان بۆ بووژانه‌وه‌ی زیاتری دۆخی ئابووریی هه‌رێم، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.




