نێچیرڤان بارزانی سه‌ره‌خۆشی له قه‌داسه‌تی پاتریارك مار گۆرگیسی سێیه‌م سڵێوه ده‌كات
__2016_11_10_h14m31s33__HK.jpg)
هه‌ولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له په‌یامێكدا هاوخه‌میی خۆی به كۆچی دوایی خوشكی قەداسەتی پاتریارک مار گۆرگیسی سێیەم سڵێوە، پارتیارکی کەنیسەی ئاشووریی ڕۆژهەڵات لە جیهان و خانه‌واده‌كه‌ی ڕاده‌گه‌یێنێ كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
بەڕێز قەداسەتی پاتریارک مار گۆرگیسی سێیەم سڵێوە، پارتیارکی کەنیسەی ئاشووریی ڕۆژهەڵات لە جیهان.
سڵاو و ڕێز،
خەمبار بووین بە بیستنی هەواڵی کۆچی دواییی خوشکی بەڕێزتان، خوالێخۆشبوو خاتوو (خاتوون دانیاڵ سڵێوە)، پرسە و سەرەخۆشیمان ئاراستەی خۆتان و خانەوادە بەڕێزەکەتان و کەسوکار و دۆستانتان دەکەین و له‌م كاته سه‌خته‌دا هاوبەشی خەمتانین.
خوای گەورە دڵنه‌وایى بە هەموو لایەک ببەخشێ و ڕۆحی خوالێخۆشبوو شاد بکات.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
9/12/2018




