261 پارچەزەوی لە دهۆک دابەش کران
__2018_12_09_h18m42s38__HK.jpg)
دهۆک -KDP.info- سەرۆکی کۆمەڵەی زێندانیانی سیاسی لە دهۆک ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لە ڕێگای تیروپشکەوە ٢٦١ پارچەزەوی بۆ زێندانیانی سیاسی دابەش کران.
کامل زێوەیی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوت: ''دوای ئەوەی بە ڕەزامەندیی ئەنجومەنی وەزیران و لیژنە یاساییەکان ناوەکانی زێندانیانی سیاسی پەسەند کران، ئەمڕۆ توانیمان وەجبەی یەکەمی پارچەزەوییەکان بۆ زێندانیانی سیاسی دابەش بکەین."
ناوبراو ئاماژەیش دا: "دابەشکردنی ئەو پارچەزەوییانە بەردەوام دەبێت، چونکە چەندین زیندانیی سیاسیی تر هەن کە وەربگیرێن لە قەزاکانی سەر بە پاریزگای دهۆک."
سەرۆکی کۆمەڵەی زیندانیانی سیاسی لە دهۆک دەشڵێت: "ئەو پارچانەی دابەش کراون لە چەندین ناوچەی سەر بە هەموو ناوچەکانی پارێزگای دهۆک تێیدا بوون."
کــاروان بــاعەدری




