بازرگانی لەگهڵ ئێراندا، ٢٠% زیادی كردووە

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییەكانی نێوان ھەرێم و ئێران گوتی، ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان ھەرێم و ئێراندا رۆژ بە رۆژ لە زیادبووندایە و، لەو كاتەوەی كۆنفڕانسی ئابوورییش ئەنجام دراوە، جموجۆڵی بازرگانی ٢٠% زیادی كردووە.
عەبدوڵڵا ئاكرەیی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "دۆخی خاڵە سنوورییەكانی نێوان ھەرێمی كوردستان و ئێران بە فەرمی ونافەرمییەكانەوە زۆر باشە و ھیچ كێشەیەك لە بەردەمیاندا نییە، هەروەها ئاڵوگۆڕی بازرگانییش بەردەوام لە زیادبووندایە، چونكە پێشتر ھەندێك كێشەیان ھەبوو و ئێستا ئەو كێشانەیش چارە بوونە و ئێمەیش ھەردوو لامان لێی رازین، بۆیە مەرزەكانی پەروێزخان و باشماخ و حاجی ئۆمەران زۆر چالاكن".
ئاكرەیی گوتیشی: "ئێمە دەمانەوێت ئاڵوگۆڕی بارزگانی زۆر زیاد بێت و ئەمنییەت بەرقەرار بێت لەسەر سنوور، بۆیە ھەوڵمان داوە بەو شێوەیە بێت و لە ئێستایشدا جێگەی رەزامەندیی ئێمەیە، چونكە لە دوای كۆنفڕانسی ئابووریی نێوان ھەرێم و ئێران، تا ئێستا ئاستی ئاڵوگۆڕی بارزگانی ٢٠% زیادی كردووە، ئەمەیش رێژەیەكی باشە، بەڵام ئێمە چاومان لە زیاتریشە".
بڵند ئیبراھیم




