٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە کەرکووک جووتیارانی کورد دژی تەعریب خۆپێشاندانیان کرد

سەرچاوە: KDP.info

کەرکووک-KDP.info- بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی ئاسایشی کەرکووک گوتی، ئەمڕۆ لە دژی پرۆسەی تەعریب کە لە لایەن پارێزگاری سەپێندراوی کەرکووکەوە دەکرێت، خۆپێشاندان کرا و دوای خۆپێشاندانەکەش ڕێکخەری خۆپێشاندانەکە کە جووتیارێکی کوردە دەستگیر کرا.

نەقیب گۆران عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی ئاسایشی کەرکووک، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لە دژی ئەو ھەڵمەتی تەعریبەی لە لایەن پارێزگاری سەپێندراوی کەرکووکەوە بۆ تەعریبکردنی سنووری کەرکووک، بەتایبەت ھەردوو قەزای داقووق و دوبز دەکرێت، ئەمڕۆ جووتیارانی کوردی ناوچەکە لە بەردەم پارێزگای کەرکووک خۆپێشاندانێکیان بەڕێوە برد دژی ئەو تەعریبەی دەکرێت و ڕێگری لەوە دەکرێت زەوییەکانیان بەکار بێنن."

نەقیب گۆران عەبدوڵڵا گوتیشی: "جگە لەوەی ھیچ وەڵامێکی جووتیارەکان نەدرایەوە، کە بەشێکیشیان جووتیاری تورکمان بوون، ھێزەکانی عێراق ڕێکخەری خۆپێشاندانەکەیان دەستگیر کرد."

عەبدوڵڵا باسی لەوەش کرد: "ژمارەیەکی یەکجار زۆر زەوی لەو ناوچەیە هەیە کە ھەمووی ھی کوردە و ئەو عەرەبانەی کاتی خۆی ھاوردە کرابوون، سەرجەمیان قەرەبووی ماددەی ١٤٠یان وەرگرتووە، بەڵام پارێزگاری کەرکووک دەیەوێت دووبارە ناوچەکە تەعریب بکاتەوە و کوردەکانیش ڕەتی دەکەنەوە."

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار