كۆمسیۆن ئەنجامی كۆتاییی ھەڵبژاردنی ڕاگه‌یاند.. پارتی ٤٥ كورسیی به‌ده‌ست هێناوه

ھەولێر-KDP.info- پاش وردەكارییەكانی ئەنجامی كۆتاییی ھەڵبژاردنەكان، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەكان و ڕاپرسی، ئه‌نجامی كۆتاییی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانی ڕاگه‌یاند و، پارتی دیموكراتی كوردستان، به جیاوازیێكی زۆر و به به‌ده‌ستهێنانی ٤٥ كورسی، پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ست هێنا.
دوای وردبینىكردنى تەواوی دەنگەکان لە کۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ڕاپرسی له هه‌رێمی كوردستان، ژمارەی دەنگ و کورسییەکانی لایەنەکانی بەم شێوەیەی خوارەوە ڕاگه‌یاند:
پارتی دیموکراتی کوردستان: 686،070 دەنگ - 45 کورسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان: 319،912 دەنگ - 21 کورسی
بزووتنەوەی گــۆڕان: 186،903 دەنگ - 12 کورسی
جووڵانەوەی نەوەی نوێ: 127،115 دەنگ - 8 کورسی
کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان: 109،494 دەنگ - 7 کورسی
هاوپەیمانیی بەرەو ئیسڵاح: 79،434 دەنگ - 5 کورسی
هاوپەیمانیی سەردەم: 15،581 دەنگ - 1 کورسی
لیستی ئازادی: 8،063 دەنگ - 1 کورسی
11 کورسیی پێکهاتەکانیش به‌م شێوه‌یه‌ن:
- ھاوپەیمانیی یەکێتیی نەتەوەیی: 3 کورسی
- گەشەپێدانی تورکمانی: 2 كورسى
- چاکسازیی تورکمانی: 1 كورسى
- لیستی میللەت: 1 كورسى
- بەرەی تورکمانی: 1 کورسی
- لیستی رافیدەین: 1 کورسی
- ئەنجوومەنی گەلی کلدانی سریانی ئاشوور 1 کورسی




