٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کۆمسیۆن لەبارەی هەندێ داتای هەڵبژاردن روونکردنەوە دەدات

سەرچاوە: KDP.info

 

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی داتاکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و ڕاپرسیی لە ھەرێمی کوردستان دەڵێ، ھەر داتا و ژمارەیەک سەبارەت بە ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان لە ڕاگەیاندنەکانەوە بڵاوکرابێتەوە فەرمی نییە و لە لایەن کۆمسیۆنەوە بڵاو نەکراونەتەوە.

 

لە چەند میدیایەک ھەندێک داتا و ژمارە لەبارەی ئەنجامی کۆتاییی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانەوە بڵاو کراونەتەوە. بەڕێوبەری گشتیی داتاکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و ڕاپرسیی ھەرێمی کوردستان لەوبارەیەوە ڕوونکردنەوە دەدات و بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ھەر ژمارە و داتایەک سەبارەت بە ئەنجامی کۆتاییی ھەڵبژاردنەکان لە ڕاگەیاندنەکانەوە بڵاو کرابێتەوە فەرمی نیییە و ڕای کۆمسیۆن نییە، چونکە ئێمە ھێشتا ئەنجامەکانمان بە فەرمی ڕانەگەیاندووە و پێویستە ئەنجومەنی کۆمسیاران بڕیاری لەسەر بدات."

 

کاروان جەلال گوتیشی: "تا ئێستا دیار نییە ھیچ گۆرانکارییەک دەکرێت لە کورسییەکان بەراورد بە ئەنجامە بەراییەکان، یان نا، چونکە بەشێک لە سکاڵاکان ماوە یەکلایی بکرێنەوە، بۆیە وادەی ڕاگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی دیار نییە."

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار