بابەکر زێباری: شەڕی پڕدێ و سحێلا نەیانهێشت کوردستان بکەوێتە دەست نەیاران

دهۆک -KDP.info- بابەکر زێباری، سوپاسالاری پێشووی عێراق دەڵێ، ئەگەر شەڕی پردێ و سحیلا نەبووایە ئێستا کوردستان لە دەست دوژمناندا بوو.
ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆ، ٢٠ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧، لە پردێ هێزەکانی پێشمەرگە توانییان پلانی دوژمنان بۆ داگیرکردنی کوردستان پوچەڵ بکەن و هێزی پۆڵاینی پێشمەرگە توانی ئەبرامزی دوژمن لە نێو ببات .
بابەکر زێباری، سوپاسالاری پێشووی عێراق، لە لێدوانێکی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستاندا گوتی: "شەڕی پردێ و سحێلا لە ڕۆژێکی مێژووییدا بوو کە نەیهێشت کەرامەتی گەلەمان بشکێت و کوردستانمان بکەوێتە دەست هێزەکانی حەشدی شەعبی."
ئەمڕۆ فەرماندەییی ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی پێشمەرگە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: "٢٠ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ وەرچەرخانێکی گەورە بوو لە خەباتی میللەتەکەماندا و لەو ڕۆژەدا مێژوویەکی پڕ لە شانازی تۆمار کرا."
زێباری کە بەرپرسی میحوەری ڕۆژئاوای دیجلەیە، دەشڵی: "لە شەڕی پردێدا هاوکێشە سیاسی و سەربازییەکان گۆڕدرا، چونکە ئەو شەڕە بە هاوکاریی چەند وڵاتیكش دەکرا، بەڵام خۆراگریی پێشمەرگە نەیهێشت هەولێر و لە شەڕی سحێلاش لە ڕووی سەربازییەوە بکەویتە دەست دوژمنان."
زێباری ئاماژەیشی دا: "پارتی و بارزانی توانییان شکست بەو هەموو پیلانانە بێنن کە دەیانوێست خاکی کوردستان بکەوێتە ژێر دەستی دوژمنان."
کــاروان بــاعەدری




