٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

جیا له‌وانه‌ی سه‌ر به‌ یه‌كێتین، كۆی سەندیکا و رێکخراوە کوردییەکانی كه‌ركووك داده‌خرێن

سەرچاوە: KDP.info

 

کەرکووک-KDP.info- به‌و هۆیه‌ی چالاکوان و رێکخراوە کوردییەکانی کەرکووک بە نیاز بوون لە یادی خیانه‌تی ١٦ی ئۆکتۆبەردا مان بگرن، پارێزگاری کەرکووک بڕیاری داوە جگە لە ڕێكخراوه‌كانی سه‌ر به‌ یەکێتیی نیشتیمانیی كوردستان، سەرجەم بارەگای سەندیکا و رێکخراوە کوردییەکان دابخرێن.

گوتەبێژی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان کەرکووک_گەرمیان، عه‌دنان كه‌ركووكی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لە ١٦ی ئۆکتۆبەردا چالاکوانان و رێکخراوە کوردییەکان ویستیان مانگرتنی سەرتاسەری ئەنجام بدەن، بەڵام ئیدارەی کەرکووک و ھێزە عێراقییەکان رێگرییان لێ کردن و چالاکوانێکیشیان دەستگیر کردوه‌، دوای سێ رۆژ لە دەستگیرکردن دوێنێ ئازادیان کرد.''

عەدنان کەرکووکی گوتیشی، ئێستا پارێزگاره‌ به‌وه‌كاله‌ته‌كه‌ی کەرکووک بڕیاری داوە ٤٣سەندیکا و رێکخراوی کوردیی دابخات و ده‌ست به‌سه‌ر بارەگاکانیشیان دابگیرێت و، بکرێنە شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێل و بارەگای سەربازی، ئه‌و گوتیشی ''بیانووی ئیداره‌ی كه‌ركووك ئەوەیه‌ گوایه‌ ڕێكخراوه‌كان مۆڵەتیان لە حکوومەتی عێراق نییە، بەڵام راست ناکەن، چونکە جگە لە بارەگاکانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بارەگای سەرجەم رێکخراو سەندیکای لایەنەکانی دیکەی کوردییان داخستووە.''

كه‌ركووكی زانیارییشی دا، كه‌ چوونەتە سەر بارەگای یەکێتیی ماموستایانی کوردستان و ھێزیان بردووە بۆیان، داوایان له‌ سه‌ندیكاكه‌ کردووه‌ باره‌گاكه‌یان چۆڵ بکەن و رادەستی یەکێتیی ماموستایانی عێراقی بکەن.''

بڵند ئیبراھیم 

هەواڵی پەیوەندیدار