٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانی و حه‌لبووسی، دۆخی عێراق تاوتوێ ده‌كه‌ن

سەرچاوە: KDP.info

 

به‌غدا-KDP.info-  له‌ میانی كۆبوونه‌وه‌ و دیداره‌كانیدا له‌ به‌غدا، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 17/10/2018، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د ئه‌لحه‌لبووسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی فیدرال كۆ بووه‌وه‌.

لە كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هەوڵەكان بۆ پێكهێنانی حكوومەتی داهاتووى عێراق بە شێوه‌یه‌ك لەگەڵ خواستەكانی گەلی عێراق و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و پتەوكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانى به‌غدا ـ هه‌ولێردا بێت، خرایه‌ به‌ر باس و گفتوگۆ.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له‌ گرنگیى بەشداریی كارای لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان لە به‌ڕێوه‌بردنى دەوڵەت و كارنامه‌ى حكوومه‌تی داهاتووی عێراق و پێویستیی قۆناغی داهاتوو بە بنەمای پتەو بۆ بەدیهێنانی هاوبەشیی نیشتمانی كرایه‌وه‌ و كار و هه‌وڵی هاوبه‌ش بۆ پێكهێنانی حكوومەتێكی بەهێز كه‌ سەقامگیریی سیاسی و خزمەتگوزاری و پاراستنی دەستكەوتەكان به‌دی بهێنێت و به‌ره‌نگارى تیرۆر ببێته‌وه‌، دووپات كرایه‌وه‌‌.

هەواڵی پەیوەندیدار