وەزیری پیشمەرگە: ئه‌و دۆخه‌ی كه ئێستا له باشووری كه‌ركووك خوڵقێندراوه وه‌ك خۆی نامێنێته‌وه

هەولێر-KDP.info- وه‌زیری پێشمه‌رگه بە وەکالەت ڕایگەیاند، جاڕدانی ئه‌م جه‌نگه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی حكوومه‌ت و فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی عێراق و ئه‌وانه‌شی كه پاڵپشتیان ده‌كه‌ن. هاوکات ڕایدەگەیێنێ، كه هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان چیتر بێده‌نگ نابێت و له به‌رگریكردن له‌خاك و خه‌ڵكی كوردستان درێغی ناكات.
ئه‌مڕۆ 16/10 له دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به سه‌رپه‌رشتیی (كه‌ریم شنگالی) وه‌زیری پێشمه‌رگه به وه‌كاله‌ت، كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تی به‌ڕێوه چوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیری پێشمه‌رگه پوخته‌ییه‌كی سه‌باره‌ت به رووداوه‌كانی دوێنێ شه‌وی باشووری كه‌ركووك بۆ ئاماده‌بووان باس كرد و روونی كرده‌وه كه ئه‌مه پلانی هێرشكاری و دوژمنكارانه‌ی حه‌شدی شەعبی و سوپا و پۆلیسی ئیتیحادیی عێراقه له دژی خه‌ڵكی كوردستان و، ئه‌و ئارامی و ئاسایشه‌ی كه له‌سایه‌ییدا ته‌واوی پێكهاته جیاوازه‌كان و ئاواره‌كانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق حه‌وابوونه‌وه.
وه‌زیری پێشمه‌رگه راشیگه‌یاند كه حه‌شدی شەعبی و سوپا به چه‌كی پێشكه‌وتووی هاوپه‌یمانان جارێكی دیكه هێرشی سه‌ر ناوچه كورد نشینان و باشووری كه‌ركووك ده‌كه‌ن و هیچ به‌هایه‌كیان بۆ سه‌روه‌ری و یه‌كڕیزی خاك و گه‌لی عێراق نه‌هێشته‌وه، ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه بۆخۆیان به‌رده‌وام باس له پێشێلكردنی ده‌ستوور و پێكه‌وه‌ژیان له وڵاته‌دا ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها دووپاتی كرده‌وه كه هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان چیتر بێده‌نگ نابێت و له به‌رگریكردن له‌خاك و خه‌ڵكی كوردستان درێغی ناكات، جاڕدانی ئه‌م جه‌نگه‌ش ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی حكوومه‌ت و فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی عێراق و ئه‌وانه‌شی كه پاڵپشتیان ده‌كه‌ن.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیری پێشمه‌رگه نیگه‌رانی ده‌ربڕی به‌و بڕیارانه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران به داخستنی سنووره‌كان، ئه‌م هه‌ڵوێسته‌شی به گه‌مارۆی سه‌ر خه‌ڵكی كوردستان ناوبرد، هه‌روه‌ها داواشی كرد كه حكومه‌تی عێراقی هه‌وڵ بده‌ن له رێگای گفتوگۆوه كێشه سیاسییه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێم چاره‌سه‌ر بكه‌ن ئه‌گه‌رنا ئه‌و دۆخه‌ی كه ئێستا له باشووری كه‌ركووك خوڵقاندویانه وه‌ك خۆی نامێنێته‌وه.
له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له هه‌رێمی كوردستان هیوای خواست كه كێشه سیاسییه‌كانی عێراق به گفتوگۆ و رێگه چاره‌ی شیاو چاره‌سه‌ر بكرێن و هیچ لایه‌ك په‌نا نه‌به‌نه به‌ر شه‌ڕ و ته‌قه‌كردن.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند كه ئه‌وان به وردی چاودێری دۆخه‌كه ده‌كه‌ن و له هه‌ر پێشهاتێكدا ئاگاداری سه‌رووی خۆیان ده‌كه‌نه‌وه.




