ئه‌مڕۆ یەکێتی مامۆستایان لەگەڵ حکوومەت و پەرلەمان کۆده‌بێته‌وه

هه‌ولێر-KDP.info- جێگری سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان ده‌ڵێ، ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر پرسى مووچه و پاشه‌كه‌وتى مووچه له‌گه‌ڵ په‌ڕله‌مان و حكوومه‌ت كۆده‌بینه‌وه.
(ئەحمەد گەرمیانی) بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوتی، "ئه‌مڕۆ وه‌كو سكرتاریه‌تى یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستان سه‌ردانى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران ده‌كه‌ین و له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت كۆده‌بینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى دوا زانیارى بزانین له باره‌ى مووچه، كه چى كراوه و كۆتایى ده‌ستكارى كردنى مووچه بە کوێ گەیشتووە".
(گەرمیانی) گوتیشی، "هه‌ر ئه‌مڕۆ دواى ته‌واوبوونى كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت، سه‌ردانى په‌ڕله‌مانى كوردستانیش ده‌كه‌ین، تاوەکو بزانین په‌ڕله‌مانى كوردستانیش ئیش و كاره‌كانى گه‌یشتووه به‌كوێ و نیازیان هه‌یه چى بكه‌ن".
ناوبراو لە بارەی سەردانیکردنیان بۆ هەر یەکە لە ئەنجوومەنی وەزیران و پەرلەمان، ئاماژە بەوە دەدات، کە هانى حكوومه‌ت و په‌ڕله‌مان ده‌ده‌ن، لە بارەی چارەکردنی مووچەی مامۆستایانەوە په‌له بكه‌ن.
كۆبوونه‌وه‌ى سكرتاریه‌تى یه‌كێتى مامۆستایان له‌گه‌ڵ په‌ڕله‌مان و حكوومه‌ت، له كاتێكدایه دوێنێ دووشه‌ممه 2-10-2017 یه‌كه‌م زه‌نگى خوێندن له ته‌واوى قوتابخانه‌كانى كوردستان لێدرا.
نه‌شوان به‌رزنجى




