٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

توركیا بە دوو فڕۆكە سنووری سیدەكانی بۆردوومان كرد

سەرچاوە: KDP.info
 
  سیدەكان-KDP.info- توركیا لەبەر پەكەكە بە دوو فڕۆكە ناوچەی كانیەڕەشی لە دەڤەری سیدەكان بۆردوومان كرد، بەڵام زیانی گیانی و ماددی نەبوو، بەڕێوەبەری شارەدێی سیدەكانیش دەڵێت، دوای ریفراندۆم ناوچە سنووریەكان هەر وەكو جاران ژیان تێیدا ئاساییە و تا ئێستا هیچ كێشەیەك نەهاتۆتە پێشەوە. 
 
(ئیحسان چەلەبی) بەڕێوەبەری شارەدێی سیدەكان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، "لە كانیەڕەش توركیا بە دوو فڕۆكە ناوچەكەی بۆردوومان كرد، بەڵام لەو ناوچانە بووە كە پەكەكەی لێیە و هیچ ناوچەیەكی دیكەی بۆردوومان نەكردووە كە خەڵكی ئاسایی لێ بێت."
 
(چەلەبی) گوتیشی، "ئێرانیش هەفتەی رابردوو 7 گوندی ناوچەكەی تۆپباران كرد، كە بەو هۆیەوە زیانێكی زۆری ماددی بەر ناوچەكە كەوت، بەتایبەتی ڕەز و باغی هاووڵاتیان، لەگەڵ ئەوەی ئافرەتێك بەناوی (سولحیا ئەحمەد) بریندار بوو."
 
بەڕێوەبەری شارەدێی سیدەكان ده‌شڵێ، "پاش ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆی كوردستان ڕەوشی ناوچە سنوورییەكان هەر وەكو خۆیەتی و ناوچەكە ئارامە، خەڵك لە ژیانی ئاسایی خۆیاندان و ڕەوشەكە زۆر ئارامە".
 
ڕابین شێروانی
 

هەواڵی پەیوەندیدار