٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەلبێرت: ھێزە عێراقیەکان ھاووڵاتیانی مەسیحی دەستگیردەکەن و سوکایەتی بەئافرەته‌كان دەکەن

سەرچاوە: KDP.info
 
نەینەوا-KDP.info- لەسنووری دەشتی نەینەوا ھێزە عێراقیەکان کێشە بۆ مەسیحیەکان دروست دەکەن و ژمارەیەکیشیان دەستگیرکردبوو، دواتر بەھەوڵی قەشەی کەنیسەکان توانراوە ئازاد بکرێن، جگەلەوەش سوکایەتی بە ئافرەتانیشیان کراوە لەیەکێک لەبازگەکان.
 
(خالید ئەلبێرت) بەڕێوبەری گشتی کاروباری مەسیحیەکان لەوەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوتی، "پێش ڕیفراندۆم و دوای ڕیفراندۆمیش ھێزە عێراقیەکان لەدەشتی نەینەوا ژمارەیەک ھاووڵاتی مەسیحیان دەستگیرکردووە، بەھۆی ئەوەی ھەڵوێستیان لەگەڵ ھەرێمی کوردستان بووە و بەشداریان لەڕیفراندۆم کردووە، بەڵام دواتر بەھەوڵی قەشەی کەنیسەکان توانراوە ھاووڵاتیەکان لەدەستی ئەوان ئازادبکەن.
 
(ئەلبێرت) گوتیشی، "پێش دوو رۆژیش ژمارەیەک ئافرەتی مەسیحی ویستوویانە بچنە دەوامی خۆیان کە فەرمانبەرن، لەیەکێک لەبازگەکان لەلایەن چەکدارێک سوکایەتیان پێکراوە، دواتر سکاڵایان لەسەر ئەوکەسە تۆمارکردووە و کەسەکە دەستگیرکراوە.
 
ئەمەش لەکاتێکدایە، مەسیحیەکان بەردەوام جەخت لەوە دەکەنەوە لەلایەن عێراق لەماوەی سەدەی رابردوو دا زوڵمیان لێکراوە و لەھەرێمی کوردستانیش بە ئارامی ژیاون، بۆیە دەیانەوێت ناوچەکانیان بگەڕێنەوە سەر ھەرێمی کوردستان و لەڕیفراندۆمیش زۆرینەیان دەنگیان بە بەڵێ داوە.
 
بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار