بارزانی، له سحێلا مه‌كگۆركی بینی

د.محه‌ممه‌د خدر مه‌ولوود
نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ شه‌ڕی داعش، برێت مه‌كگۆرك، له رۆژی 13-9 وه، سه‌ره‌تا له به‌غدا له‌گه‌ڵ عه‌بادی كۆ بووه‌وه، پاشان له‌وێوه بۆ سلێمانی له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و دواتر له هه‌ولێر.
له به‌غدا و تا ئه‌ندازه‌یه‌كیش له سلێمانی، ئه‌وه‌ی گوتراوه چ له‌ودیوی په‌رده... چ له‌سه‌ر په‌رده‌ی تی ڤییه‌كان بۆ ئان و ساتی خۆی بووه، بۆ شوێنكاتێكن كلیلی چاره‌نووسی پرسی كوردستان و سه‌ربه‌خۆییان پێ نییه و ناتوانن ترافیكی سه‌وزی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆییی كوردستان خامۆش بكه‌ن.
بارزانی له سحێلا له شوێنكاتێكدا بوو كه دال و مه‌دلوولن، ئاماژه‌یین و چه‌ندین ره‌هه‌ندی ئاسۆی كراوه له‌خۆ ده‌گرێت. یه‌ك له‌وان ئاماژه و مه‌دلوولانه سحێلایه. سحێلا، ئه‌و ژووره‌ی پێنج كیلۆمه‌تر له داعش دووره، سحێلا ئه‌وسا ژووری سه‌ربازیی كابینه‌ی به‌رخودانی بارزانی بوو، به واتایه‌كی تر، ژووری نه‌خشه‌ڕێگای بارزانییه بۆ به‌ره‌وڕووبوونه‌وه و تێكشكاندنی ته‌لیسم و ئه‌فسانه‌ی داعش و جاڕدانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆییی كوردستان.
ئێستا، سحێلا ژووری دیداری بارزانی و مه‌كگۆرك، دۆگڵاس سلێمان و فرانك بیكه‌ر هه‌ردوو باڵیۆزی ئه‌مریكا و به‌ریتانیا له عێراق، به ئاماده‌یی یان كۆبیچ نێرده‌ی تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، گه‌نگه‌شه‌ی ئه‌لته‌رناتیڤی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی كوردستانی لێ ئه‌نجام درا و ویستیان ده‌رفه‌ت و غه‌فڵه‌ت له بارزانی وه‌رگرن..!!
بارزانی.. ئه‌و سه‌رۆك و رابه‌ر و كاره‌كته‌ره سه‌ره‌كییه‌ی كوردستان، جیهانی سه‌رسام كردووه، به هێمنی و ژیری، كارامه‌یی و لێزانی، شاره‌زایی و پشوودرێژیی خۆی و سیاسیی و دیپلۆماتێكی نه‌رم و نیانه، بۆ ساتی پێویست توند و تیژی پۆڵاینییه.
ئه‌و.. بارزانی، پیاوی ساته سه‌خته‌كان، ئه‌زموونداری ژیانی سیاسی و تێكۆشان له ناوچه‌یه‌كی پڕ له گرفتی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ی وا په‌روه‌رده بووه كه نه له سه‌ركه‌وتنا مه‌غروور و نه له‌شكستیشا نا‌ئومێد نه‌بێ، ئه‌و پشتئه‌ستوور به باوه‌ڕ و پره‌نسیپه‌كانی پرسی نیشتیمانی، تا ڕاده‌ی ته‌سه‌وف و توانه‌وه له نێو ڕه‌وایی پرسه‌كه‌دا.. پشتئه‌ستوور به جه‌ماوه‌ری گه‌ل و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی پشت نادات. خودان كه‌لتووری به‌رخودانه، جزیری ئاسا پشت نادات:
پشت ناده‌ین بۆ دووهه‌زار خه‌نجه‌ر و تیر و ڕم و خشت
مه سه‌ر دانییه ڕێ و ب خودێ به‌ستییه پشت
هه‌موو گه‌نگه‌شه‌كانی نێو كابینه‌كه‌ی بارزانی له سحێلا و پاكیجی ده‌ستی مه‌كگۆرك له باره‌ی25-9وه، ئه‌ڵته‌رناتیفی ریفراندۆم بوو، له هزری و مه‌نتقی بارزانییش، ریفراندۆم ئامرازه، سه‌ر‌به‌خۆیی ئامانجه، له نێوان ئامانج و ئامرازدا مه‌كگۆرك دۆش داما و سه‌یرێكی دۆگلاس سلێمان و فرانك به‌یكه‌ر ده‌كا و، یان كۆفیچ نێرده‌ی تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بزه ده‌یگرێ، به جۆرێ گاڵته‌ی به‌و فه‌ریكه هزره دێ، وه‌لێ ناكرێ چ بێژێت.. وا ئه‌ز ده‌بێژم:
به‌رێز: برێت مه‌كگۆرك:- بارزانی ئه‌نگاوته‌ی خه‌نجه‌ر و تیر و ڕمی به‌ر له چڵ ساڵه‌ی كیسنجه‌ر و شای ئێران و سه‌ددام و بۆمیدیه‌نه، كوردستانه‌كه‌ی ئێستایش خوێنی سه‌د ساڵه‌ی سایكس – پیكۆی لێ ده‌چۆڕێ. ئێره مه‌جلیسی دولبه‌ره، مه‌كگۆرك، تۆ ده‌زانی؟:- بارزانی به خوێن و پشت خاوه‌نی موڵكه، كوردستانی هه‌یه.




