تره‌مپ داوای ئازادکردنی پیاوێکی ئایینی مه‌سیحی له ئه‌ردۆغان ده‌کات

هەولێر-KDP.info- (فرانکلین گراهام) که که‌سایه‌تییه‌کی ئایینی مه‌سیحیی ناوداری ئه‌مریکایه، له تویته‌ری خۆی ڕایگه‌یاندووه که له کۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی (دۆناڵد تره‌مپ) سه‌رۆکی ئه‌مریکا و (ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان) سه‌رۆکی تورکیا، (تره‌مپ) داوای له هاوتای تورکیاییەکەی کردووه، (ئه‌ندرۆ برۆنسۆن) و هاوسه‌ره‌که‌ی ئازاد بکات.
(گراهام)، له تویته‌که‌دا سوپاسی سه‌رۆکی ئه‌مریکا و جێگره‌که‌ی ده‌کات که ئه‌و داواکارییه‌یان جێبه‌جێ کردووه و داوایان کردووه (ئه‌ندرۆ برۆنسۆن) و هاوسه‌ره‌که‌ی ئازاد بکرێن که ئێستا له تورکیا گیراون.
هه‌روه‌ها، ئاماژه به‌وه ده‌دات که (برۆنسۆن) و هاوسه‌ره‌که‌ی ٢٠ ساڵه له تورکیا ده‌ژیێن و له موژده‌به‌خشه‌کانی ئایینی مه‌سیحن.




