٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

"لە دەسپێکی شەڕی مووسڵەوە ١٦ هەزار داعش کوژراون"

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info-  سەرچاوەیەکی ئاگادار لە مووسڵ دەڵێت، لە سەرەتای دەستپێکردنی پرۆسەی ڕزگارکردنی مووسڵەوە تا ئێستا  ١٦ ھەزار چەکداری داعش کوژراون.

بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ، (سەعید مەموزینی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''لە سەرەتای دەستپێکردنی پرۆسەی ڕزگارکردنی مووسڵ لە لایەن ھێزی پێشمەرگە و ھێزە عێراقییەکانەوە تا ئێستا ١٦ ھەزار چەکداری داعش کوژراون و شەڕەکەش ھێشتا هەر بەردەوامە.''

(سەعید مەموزینی)گوتی: ''ژمارەیەکی زۆر لەو ١٦ ھەزار چەکدارە سەرکردە و ئەمیر و یاریدەدەری ئەمیری داعشن.''

(مەموزینی) ڕوونیشی کردەوە: ''تا ئێستا ژمارەیەک گەڕەکی مووسڵ لە دەستی داعشدا ماون، لەوانە ڕفاعی و مووسڵی کەون و ئیسلاح زراعی و شیفا و زنجیلی و نەخۆشخانەی کۆماری.''

بڵند ئیبراھیم  

هەواڵی پەیوەندیدار